كازمی دەستگیركردنی بكوژانی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلای ڕاگەیاند
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی پرسەی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلای كرد، كە لەكاتی لابردنی زیادەڕۆییدا كوژرا، دەستگیركردنی بكوژانی ڕاگەیاند، هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆییشی بەناوی قوربانییەكەوە ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی ئەمڕۆ چووەتە كەربەلا و بەشداریی پرسەی عەبیر خەفاجی سەرۆكی شارەوانیی شارەكەی كردووە، كە دوێنێ لەكاتی لابردنی زیادەڕۆییدا كوژرا، بە بنەماڵەی كوژراوەكەی ڕاگەیاندووە، تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.
مستەفا کازمی بەگشتیش لەسەر دەرچووان لە یاسا و بكوژان قسەیكردووە، وتویەتی، ڕێکاری زۆر توندتر بەرامبەر ئەوانە دەگرنەبەر کە سەروەریی یاسا پێشێلدەکەن و ڕێگە بە دروستکردنی ئاژاوە نادەن.
هەر لەو سەردانەدا، هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی تاوانەكە، بكوژەكەی سەرۆكی شارەوانیی كەربەلایان بە دەست و چاو بەستراوی هێنایە بەردەم كازمی.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆیی لە تەواوی عێراق ڕاگەیاند بەناوی “هەڵمەتی عەبیری پاڵەوان”.
دوێنێ سێشەممە، عەبیر سەلیم سەرۆکى شارەوانیى کەربەلا سەرپەرشتیی هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆیی كردووە لە شارەكە، دەستڕێژی گوللـەی لێكرا و بریندار كرا، دواتر لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق