ئه‌و شه‌ش كێشه باوانه‌ی تووشی ئۆتۆمبێل ده‌بن
رۆژانه ده‌بینین كه چه‌ندان شۆفێر سه‌ردانی فیته‌ر و وه‌ستای تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان، ئه‌مه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك، چونكه ئۆتۆمبێل له چه‌ند پارچه‌یه‌كی میكانیكی و كاره‌بایی دروست كراوه كه دووچاری گرفت ده‌بنه‌وه، بۆیه لێره‌دا شاره‌زایه‌كی بواری میكانیكی ئاماژه به شه‌ش كێشه‌ی باو ده‌دات كه رووبه‌ڕووی شۆفێر ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل شه‌ش گرفتی سه‌ره‌كی ئۆتۆمبێلی خسته‌ڕوو كه رۆژانه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه تووشی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، ئه‌مانه‌یش شه‌ش گرفته‌كانن:
ئەم شەش گرفتە زۆر دووچاری شۆفێران دەبنەوە
یه‌كه‌م - گیرانی فلته‌ری به‌نزین به‌هۆی خراپی كوالێتی به‌نزینه‌كه‌وه: له‌كاتی ڕۆیشتندا به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل ده‌یبڕێت و دواتر بزوێنه‌ر ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ھۆكاره‌كه‌ی گیرانی فلته‌ری به‌نزین و تێكچوونیهتی كه به‌شێكی به‌رپرسه له پاڵاوتنی به‌نزینه‌كه به‌ر له چوونه ژووری سووتان له‌ناو بزوێنه‌ردا، ئه‌مه له هه‌رێمی كوردستان حاڵه‌تێكی یه‌كجار باوه.
دووه‌م - كونبوونی ئه‌گزۆس: بوونی ده‌نگێك له‌ژێر بزوێنه‌ردا، ئه‌مه‌یش ھه‌ندێك جار ده‌نگه‌كه زۆره و ده‌ریده‌خات كه ئهگزۆسهكه كون بووه یان شكاوه كه به‌رپرسه له ده‌ركردنی پاشماوه‌كانی سووتان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه.
سێیه‌م - نه‌مانی كێشی ئۆتۆمبیله‌كه و ھه‌ستكردن به‌بڕینی، ئه‌مه‌ش ھۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پلاكه‌كان تێكچوون.
چواره‌م - له‌رینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه له‌كاتی ئیستۆپكردندا: ئه‌مه‌ش گرفتێكه به‌ھۆی تێكچوونی دیسكی ئیستۆپه‌كان و داخورانی بانسه‌كان و بچڕانی كێبڵی ئیستۆپهكهوهیه روو ده‌دات.
پێنجه‌م - له‌رینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه دوای خێرایی 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا: گرفتێكی ئاساییه و پێویستی به‌دووباره بڵانسكردنهوه ھه‌یه بۆ تایه‌كان له پێناو پاراستنی ھاوسه‌نگیدا.
شه‌شه‌م - به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای بزوێنه‌ر ''حه‌ماوه'': تا ده‌گاته كوژاندنه‌وه‌ی له ناكاوی ئۆتۆمبێله‌كه، ھۆكاره‌كه‌ی كه‌می ئاوی رادێتهرهكهیه كه به‌رپرسه له ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر یان راوه‌ستانی پانكه‌ی رادێته‌ره‌كه كه رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له ساردكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌دا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق