بەهۆی پارەخواردن و ساختەکاری بەرپرسێکی باڵای عێراقی بە ٣٣ ساڵ سزا درا
بەتۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت، دادگای باڵای تاوانەکانی میسان، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵی عێراق بۆ ماوەی ٣٣ ساڵ دەرکرد.
لەراگەیەندراوەکەی دادگای باڵای تاوانەکانی میساندا هاتووە، بڕیارەکە پاڵپشت بووە بە ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی و تیایدا، بەتۆمەتەکانی گەندەڵی، بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ناوبراو بڕیاری سزای ٣٣ ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.
لەسەر پرسی گەندەڵیش، پێشتر، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەساڵی ٢٠٠٣ەوە تاوەکو ئێستا بڕی زیاتر لە ٨٠ ملیار دۆلاری لە سێکتەری کارەبادا خەرجکردووە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی ئەو پارەیەوە هێشتا سێکتەری کارەبا لەگەڵ خواستی داواکاری هاوڵاتیاندا نییە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق