جامی كه‌نداوی 25 دواخرا
سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی كه‌نداو بڕیاری دواخستنی جامی كه‌نداویان بۆ ساڵی داهاتوو دا، به‌ڵام هه‌ر له به‌سڕه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئه‌یلول، سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی كه‌نداو به ڤیدیۆ ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و سه‌رۆكی نوێی تۆپی پێی عێراق عه‌دنان درجالیش به‌شداریی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا جامی كه‌نداوی ژماره 25 بۆ مانگی كانوونی دووه‌می 2023 دوابخرێت.
جامی كه‌نداوی ئه‌مجاره له عێراق و له شاری به‌سڕه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێشته شاری به‌سڕه بۆ میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له رووی ژێرخان و پێویستییه‌كانی میوانداری ئاماده نییه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا رۆژی 30-6-2022 دوا واده بێت بۆ ئاماده‌بوونی به‌سره بۆ میواندارییه‌كه.
عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رای گه‌یاند، دواخستنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له پێناو ته‌واوكردنی پێداویستییه‌كانی ئامادهكارییهكهیه، هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی چاودێری و پشكنینیش به‌رده‌وام سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
پێشتر بڕیار درابوو له مانگی یه‌كی ساڵی 2022 پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له به‌سڕه بكرێت، به‌ڵام هێشته شاره‌كه بۆ میواندارییه‌كه ئاماده نییه، ئه‌مه جگه‌ی له‌وه واده‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه گونجاو نییه، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق