زینۆ كاكەیی
-
ئەگەرچی هەمیشە چەمکی نەتەوە بەدرێژایی مێژوو هاوتەریب بووە لەگەڵ چەمکەکانی بەرخودان ، کۆڵنەدان ، شۆڕش ... هتد ، بەڵام دەتوانین بڵێین کە نەتەوە بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەمیشە گەورەترین قوربانداوە لەپێناو مانەوەی خۆی و شانازی کردن بەم سیفاتانەوە ، لەکاتێکدا کە دەکرا دبلۆماسیەتێکی باش قوربانی کەم و دەسکەوتی زۆری لێ بەرهەم هاتبا ، ئەمە ئەگەر بۆ سەدەی ڕابردوو زۆر جێی بایەخ نەبوایا ئەوا بۆ سەدەی ئێستا نەک هەر گرنگە بەڵکو زۆریش بەهادارە ، گەلی کورد لەباشوری کوردستان هەرلەشۆڕشی ئەیلولی مەزن تا ڕیفراندۆمی پیرۆز دوژمن بەهۆکاری دبلۆماسی و بەچەند ڕۆژێک دانوسان لەکەڵ هەندێ لە دۆست و دوژمنانی ئێمە نەیهێشتووە هەم شۆڕش بەئامانجەکانی بگات و هەم ڕیفراندۆم ، بۆیە ناکرێ ئێمە بۆ هەموو تەحەددیەک بیر لەهێزی نەتەوەبکەینەوە و هێزەکانی تر وەک دبلۆماسیەت پشتگوێ بخەین ، بەتایبەت ئێستا کوردستان هەردوو فاکتەری ئەو هێزە نەرمەی هەیە سەرکردە ، هۆکار
بەنسبەت سەرکردەوە نێچیرڤان بارزانی ئەو سەرکردەیەیە کە لەئاست دبلۆماتکارە هەرە باشەکانی جیهانە هەمووانیش دەرەنجامەکانی دەبینین ، هەروەها هەموو دەرگا گەورەکانی جیهانی بۆ کراوەیە ، هەر لە پاریسەوە تا تاران .
ئەمەش گرنگیەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە وەک نەتەوە لەدوو ڕووەوە
یەکەم / نەتەوەی کورد لەباشوری کوردستان قوربانیەکی زۆری داوە و ، بەبەراورد لەگەڵ ئەو قوربانیانە دەسکەوتەکانی زۆرنین و لەهەمانکاتدا گرەنتی نەکراون ، هەربۆیە ئیتر بەرگەی قوربانیدان و ماڵوێرانی تر ناگرێت ، لەم کاتەدا پێویستە دبلۆماسیەت جێگای ئەو قوربانیە بگرێتەوە ، چونکە لەسیاسەتی دبلۆماسیەتدا نەتەوە کەمتر ڕۆڵی دەبێ و ئەگەریش خوانەکا لەڕێگەی دبلۆماسیەتەوە سودێکیشی پێنەگات دڵگران نابێت چونکە کارەکە لەسەرحسابی ڕاستەوخۆی ئەم نەکراوە .
دووەم : مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە ئەوەی کورد لەڕێگەی دبلۆماسیەتەوە بەدەستی هێناوە زۆر لەوەزیاترە کەبەشۆڕش دەستیکەوتووە ، هەر لە ڕێکەوتننامەی ١١ ی ئاداری ١٩٧٠ تا نەوای ئارام ١٩٩١ پاراستنی کوردستان لە داعش ٢٠١٤ ، هەستانەوەی کورد دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر ، دیارترین دەسکەوتە دبلۆماسیەکانی ئێمەن لەکۆن و نوێدا
ئێستا کە کوردستان حکومەت و پەرلەمان و ئابوری و ووزەی خۆی هەیە دەکرێ لەڕێگەی دبلۆماسیەتەوە ئەم پێگەیە بتەوتربکات ، هەموو هۆکارەکان بخاتەخزمەت دۆزی نەتەوەکەمانەوە بۆئەوەی داهاتووی پارێزراوبێت ، لەهەمانکاتدا ئەم دبلۆماسیەتەی نێچیرڤان بارزانی وەک چارەنووسی نەتەوەیەک لێک بدرێتەوە و هیچ کەس و لایەنێک نەیکات بە موزایەدەی حیزبی ، چونکە بەڕێزیان سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و موڵکی هەمووخەڵکە بەهەموو دەنک و ڕەنگە جیاوازەکانەوە ، پێویستە هەموولایەک هاوکاری بن بۆئەوەی چیرۆکێکی هاوبەشمان هەبێت کە ئەویش چیرۆکی نەتەوەی کوردە و پاڵەوانەکەی گشت ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردە ، نەک هەریەکە چیرۆک و پاڵەوانی خۆی هەبێت ، کە بێگومان کەس ئەمادە نییە گوێ لەم هەموو چیرۆکە بگرێ و خەڵاتی ئەم هەموو پاڵەوانە بکات
زینۆ کاکەیی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق