پەنجشیر بەردەوامە لە بەرگریكردن و تاڵیبان هەڕەشەدەكات: تا كەوتنت ناوەستین

ليست هناك تعليقات

پەنجشیر بەردەوامە لە بەرگریكردن و تائێستا تاڵیبان نەیتوانیوە كۆنترۆڵی بكات، بەڵام دۆخەكە گەیشتووەتە قۆناغێكی سەخت.

دوای چەند ڕۆژێك لە هێرشی چەكدارانی تاڵیبان بۆسەر ویلایەتی پەنجشیر، كە تاكە ناوچەی ئەفغانستانە هێشتا تاڵیبان دەسەڵاتی بەسەردا نەسەپاندبێت، بەرگریكردن لە ویلایەتەكە بەردەوامە.

ئەو هێزانەی لە پەنجشیردا جێگیربوون، پێكهاتوون لە هێزەكانی ئەحمەد مەسعود سەركردەی دژبەری تاڵیبان و پاشماوەی هێزە چەكدارەكانی ئەفغانستان، كە پێكەوە بەرەی بەرگریی ئەفغانستانیان پێكهێناوە.

سەرباری بڵاوبوونەوەی دەنگۆی كەوتنی پەنجشیر، بەگوێرەی سەرچاوەكان، تا ئەمڕۆ یەكشەممە تاڵیبان نەیتوانیوە ویلایەتەكە كۆنترۆڵبكات و هێزەكان بەردەوامن لە بەرگریكردن.

ئاژانسی فریاگوزاریی ئیتاڵی كە لە پەنجشیر كاردەكات، ئاشكرایكرد، تاڵیبان بەرەو ویلایەتەكە پێشڕەوی دەكات و گەیشتووەتە گوندی ئەنابە، كە 25 كیلۆمەتر لە پەنجشیرەوە دوورە.

لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بەو شەڕە، تاڵیبان هەڕەشەیكرد كە دەچێتە پەنجشیر و لە پێشڕەویكردن ناوەستێت، لە بەرامبەردا هێزەكانی بەرەی بەرگری جەختدەكەنەوە كە بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن و ناهێڵن تاڵیبان ناوچەكەیان داگیربكات، بەڵام چاودێرانی دۆخی ئەفغانستان پێشهاتێكی تر ئاشكرادەكەن و دەڵێن، “بارودۆخی پەنجشیر بە قۆناغێكی سەختدا گوزەردەكات، بەتایبەت لەڕووی مرۆییەوە”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif