بەرژەوەندی گشتی چییە؟ چۆن بەدەست دێت؟

ليست هناك تعليقات

د.فلاح مستەفا سدیق



دام ودەزگا ئابوری وسیاسی وکۆمەلایەتیەکان بریتیە لەکێشمەکێشێکی بەردەوام لەسەر بەرژەوەندی نێوان پێکهاتەکانی کۆمەلگا لەسەر دابەش کردنی بەرووبومە جیاوازەکان.

مانای بەرژەوەندی گشتی کەزۆربەی لایەنە فەرمی ورێکخراوەیی وتاکەکان وپارتە سیاسیەکان بەکاری دەهێنن وئیدیعای پاراستنی دەکەن رێکنەکەوتوون لەسەری ومانای چییە وکێ ئەو مانایە دیاری دەکات.

مانای بەرژەوەندی گشتی فراوان بوو بەپێی پێشکەوتنی دەولەت، کەخۆی لەشێوەی دام ودەزگا کارگێڕی وئابوری وسیاسی بینییەوە.

بەلام پرسیارێک هاتە ئاراوە ئەو دام ودەزگایانە چۆن پێشکەوت؟ ولەسەر چی بەرژەوەندییەك چوارچێوە و ئەرك ودەسەلاتەکانی دیاری کران؟

بێ گومان بەناو بەرژەوەندی گشتی، وبەناو بەرژەوەندی گشتی دەستور دانرا و دەسەلاتی یاسا دانان درا بەدەزگاکانی دەولەت بۆ رێکخستنی ژیانی هاولاتیان، وبەناو بەرژەوەندی گشتی دەسەلات درا بەدەزگاکانی کە بۆ کەم کردنی ئازادی و بەند کردنی مافی هاولاتیان، وبەناو بەرژەوەندی گشتی چەندین رێککەوتنی سیاسی وئابوری و دیبلۆماسی ئەنجام دران، وبەناو بەرژەوەندی گشتی شەڕ دەکرێت، وبەناوی یاساکان پەکدەخرێن، وبەناوی وەزیر و بەڕێوەبەر وهتد دادەمەزرێن، بەبێ ئەوەی کەسێک لەوانە بزانن مانای بەرژەوەندی گشتی چییە؟

بۆ ئەوەی ئەو مانایە شی بکرێتەوە دەبێت جارێ ناخی ئەوانە بزانرێت کە بەکاری دەهێنن واتە دەبێت بزانرێت پاڵنەری ڕاستەقینەی ئەو بەرپرسە بزانرێت کە بەکاری دەهێنێت چونکە پێناسەیەکی دیاری کراو نییە بۆ ئەو بنەمایە کەبەەژەوەندی گشتییە.

هەر بۆیە بەشێک لەزانایان پێیان وایە بەرژەوەندی گشتی بۆچونێکی ناسەقامگیرە لە کاتێکەوە بۆ کاتێک دەگۆڕێت هەروەها لەسیستمێکی سیاسیەوە بۆ ئەوەی تر دەگۆڕێت تەنانەت لەنێوان بەرژەوەندی گشتی ئابوری وسیاسی وکۆمەلاتی وهتد جیاوازی هەیە.

ئەفلاتۆن پێناسەی بەرژەوەندی گشتی بەوە کردووە کەیەکپارچەیی کۆمەلگا وهەست کردن بەخۆشییەوە. وئەرستۆ دەلێت دوو دەستور هەیە یەکێکیان راستە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیە وئەوی تریان هەلەیە بۆ بەرژەوەندی دەولەتە. جۆن لوك وای دەبینێت کە بەرژەوەندی گشتی ئاسایش وئاشتی وبەرژەوەندی هەمووانە. بەلام رۆسۆ دەلێت بەرژەوەندی گشتی ئەو بەهایەیە کەکۆمەلگاکان هەولی بەدەست هێنانی دەدەن و ئامانجی حکومەتەکانە.

بەلام باشترین پێناسە ئەوەیە کە بەرژەوەندی گشتی کۆمەلێ بارودۆخە یارمەتی دەری پێشکەوتنی تاکەکانی کۆمەلگایە، کەواتە بەرژەوەندی گشتی خولقێنەری ئەو بارودۆخانەی لەچوارچێوەی سیستمێکی کۆمەلایەتی وسیاسی وئابوری و یاسایی.

هەر بۆیە دەبێت سیستمێک هەبێت لایەنەکان لەسەری رێکبکەون لەسەری بۆ یەکلاکردنەوەی مانای بەرژەوەندی گشتی.

ئەوەی جێگای داخە لەهەرێمی کوردستان بەهۆی نەبونی ئەو سیستمە شتیك نەماوە پێی بوترێت بەرژەوەندی گشتی، دەیان وسەدان بڕیار دەر ئەکرێت بەناو بەرژەوەندی گشتی کە لەڕاستیدا بەرژەوەندی کەسییە، دەیان وسەدان شەڕ و مال وێرانیان بەسەر میللەتی کورد هێنا بەناو بەرژەوەندی گشتییەوە لەکاتێکدا بەرژەوەندی حزبی وبنەمالەییە.

لەکۆتا دەلێم بەرژەوەندی گشتی ئەو دەسکەلایەیە بەدەست نەزان وبەرژەوەندی خوازەوە بووە بەقوربانی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif