سودە تەندروستیەکانی ئارەقەکردنهوه
د. شێروان رەحمانەشەل نانەکەلیپسپۆر و مامۆستای فسیۆلۆجی پزیشکی
ئارەقەکردن پرۆسەیەکی فسیۆلۆجیە دەرئەنجامی گەرماو ماندوبونی جەستەو هەندێک گۆڕانکاری دەروونی وەک شەرم و ترس و دڵەڕاوکێ ڕوودەدات. ڕێژەو قەبارەی ئارەقەکردن لە مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر جیاوازەو پەیوەندی بەچەند فاکتەرێکی بۆماوەیی و جەستەیی هەیە.
سوودە تەندروستیەکانی ئارەقەکردن:
١. ڕاگرتنی هاوسەنگی « پلەی گەرما» لە جەستە بە سارکردنەوەی ناوەوە.
٢. ڕاگرتنی هاوسەنگی« ئاو »لە جەستە بە دەرکردنی بەشێک لە ئاوی زیادە وەک ئارەقە لە پێست.
٣. ڕاگرتنی هاوسەنگی «خوێ »، وەک سۆدیۆم و کلۆراید و پۆتاسیۆم ، لە جەستەدا بەو شێوەیەش بەشدار دەبێت لەباڵانسی خوێ لە ناو خوێن و جەستە کەوا کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر کاری ماسوولکەکان و دەمار و دڵ.
٤. ئارەقەکردن بە هۆی مەشق و جووڵەی جەستەیی سووری خوێن چالاک دەکات وە بەو شێوەیەش« بەرگری» جەستە و فیزیکی جەستە چالاک تر و تەندروستر دەبێت.
٥. ئارەقەکردن بەشێک لە «ژەهر و کانزا قورسە بە زیانەکانی ناو جەستە دەردەکات» و بەو شێوەیەش ڕژێنەری ئارەقە وەک گورچیلە ی سێیەم وایە.
٦. ئارەقە ، بە هۆی سیفەتە فیزیایی و کیمیایی و باێۆلۆجیەکانیەوە ,توانای « لەناوبردنی زۆر لە بەکتریا » و مایکروبە زیان بەخشەکانی هەیە.
٧. ئارەقە کردن ی دوای ماندوبوونی جەستەیی سوودی زۆرە بۆ «رێکخستنی سووری مانگانەی ئافرەتان ».
٨. ڕۆژانە ئارەقە کردن ئەگەری تووشبوون بە « نەخۆشی ئەڵزایمەر ، لەبیرچوون، کەمدەکاتەوە » ( بە پێی هەندێک سەرچاوە ) .
٩. ئارەقە کردن تێنواتی زیاد دەکات وە بەو شێوەیەش ئەو مرۆڤە ئاو زیاتر دەخواتەوە «گورچیلەکان چالاکتر دەبن» وە کەمتر تووشی هەوکردن و بەرد دەبن.
١٠. ئارەقە کردن بۆ «کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و خەمۆکی »و چەندین کێشەی دەروونی زور به سوودە.
بۆیە، بەشێوەیەکی گشتی، ئەو کرێکارو مرۆڤە چالاکەکانو بەجوڵەکان تەندروستی و بەرگریان باشترە لەوانەی دانیشتوون و ئارەقە ناکەن.
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق