علی حسین، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕاستی وێنەیەكی ئاشكرا كرد

ليست هناك تعليقات


 
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەكانی (کوردستان-عێراق)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە لە مینبەری مزگەوت و لە ڕۆژی هەینیدا بووبێ بەڵكو لە ڕۆژی پێنج شەممە و هۆڵی بۆنەكان بووە

لە ڕوونکردنەوەیەکی نوسینگەی ناوبراودا (25ی ئەیلولی 2021) هاتووە، ئەو وێنەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە گوایە لەناو مزگەوتدا بانگەی بۆ حزبەکەى کردووە وا نییە و دەڵێت، ئەو وێنەیە "لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە ". 

لە ڕوونکردنەوەکە هاتووە، "رۆژنامەگەری لە دونیا نەک هەر بووەتە دەسەڵاتی چوارەم و چاوی كومەڵگە، بەڵکو بووەتە بڕیاردەر و رای گشتی ئاراستە دەکات، ئەمەش ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی گەورە و مۆڕاڵی دەخاتە ئەستۆی میدیاکاران و رۆژنامەنووسان، تا پییشەییانە پەیام و زانیارییەکان بگوازنەوە، نەوەک ببنە هۆکارێک بۆ بەخشینەوەی تۆمەت و ناوزڕاندن". 

مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی ئاماژەی بەوەشدا، "بڕواشمان وایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردستانی دیموکراتیە و زادەی رێبازی (مەلا مستەفا بارزانی)یە. پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلوول بانگەوازی کوردایەتی و سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی بۆ کورد لە ناو مزگەوتەکانەوە دەکرد، کە مێژووش شاھیدی ئەو راستییە و بەڵگەش بۆی ئەوەیە، زۆرێك لە کادیرانی شۆڕشی ئەیلوول ھەڵگری نازناو و پێشگری (مەلا)ن. پارتی حزبێکی دابڕاو و نامۆ نەبووە بە مزگەوت و ماڵی خودا و، بانگەشەی ئێمە بۆ پارێزگاریکردنە لەو مافانەی کە جیاوازیی نەتەوەییمان بە بڕیاری خودا پێی بە خشیوین". 

ئەوەشهاتووە، "لێرەدا تۆمەتی ئەو رۆژنامەنووسە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەکارھێنانی مینبەری مزگەوتێکی ناوشار بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە رۆژی ھەینیدا و، گرنگە بۆ هاونیشتمانیانی خۆشەویست روونیبکەینەوە کە: قسەكردنی عەلی حوسێن، لە مزگەوتێکی ناوشار و لەسەر مینبەر و لە رۆژی هەینی نەبووە، بەڵکو لە رۆژی پێنجشەممە و لە نھۆمی دووەمی ھۆلی بۆنەكان بووە، کە شێوەی لە حەرەمی مزگەوت دەچێت و، لە دەرەوەی شار و لە گوندێکی دورە دەست بووە لەسەر پردی قەندیل ـ سنووری ھەریر، کە وەكو میوان بانگهێشت کراوە و ئاگاداری شوێنەکەش نەبووە. دونیای ئەوڕۆ دونیای میدیا و زانیارییە و لە بەرامبەریشدا خەڵک هوشیارن و چیتر ناکرێت خەڵکی هوشیاری کوردستان بە قسە و تۆمەتی نادروست بەلاڕێدا ببرێن". 






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif