هەڵگرتنى ڤیزاى نێوان ئێران و عێراق تەنها گەشتى ئاسمانى دەگرێتەوە

ليست هناك تعليقات

باڵیۆزى ئێران لە عێراق رونکردنەوە لە بارەى هەڵگرتنى ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران دەدات و دەڵێت: هەڵگرتنى فیزاکە تەنها گەشتى ئاسمانى دەگرێتەوە.

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند: بەپێى ئەو رێککەوتنەى لە نێوان ئێران و عێراق کراوە سەبارەت بە هەڵگرتنى ڤیزا لە نێوانیان، بڕیارەکە تەنها گەشتى ئاسمانى دەگرێتەوە.

دەشڵێت: ئەگەر لە داهاتودا ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆنتڕۆڵکرا و بارودۆخەکە بەرەو ئاسایى بونەوە هەنگاوینا، هەڵگرتنى ڤیزاى نێوان عێراق و ئێران گەشتى زەمینیش دەگرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆبونەوەى دوێنێى نێوان مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئێران، چەند رێککەوتنێک واژۆکرا و یەکێک لەو خاڵانەى رێککەوتنى لەسەرکرا هەڵگرتنى ڤیزا بوو لە نێوان هەردوو وڵات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif