زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەولێر و دهۆك تۆماركراون
بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان لە دوو مانگی رابردوودا 32 حاڵەتی كوشتن، خۆكوشتن، دەستدرێژی سێكسی و خۆسوتان لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك تۆماركرداون، لە پارێزگای سلێمانیش هیچ حاڵەتێكی لەو جۆرانە تۆمارنەكراون.
لەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەرێم ئەوە خراوەتەڕوو، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا واتە لە مانگەكانی تەمووز و ئاب لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان لە پارێزگای سلێمانی هیچ حالەتێكی خۆكوشتن، خۆسوتان، دەستدرێژی سێكسی و كوشتن تۆمارنەكراون، بەڵام هەر لەو ماویەدا لە پارێزگای هەولێر لەمانگی تەمووز یەك حاڵەتی خۆسوتاندن و چوار حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی دژ بەژنان تۆماركراون و لە پارێزگای دهۆكیش پێنج حالەتی خۆكوشتن و دوو حاڵەتی خۆسوتاندن وحەوت حالەتی توندوتیژی سێكسی تۆماركراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە مانگی ئاب بە هەمان شێوە لە پارێزگای سلێمانی هیچ حالەتێكی كوشتن، خۆسوتاندن، خۆكوشتن و دەستدرێژی سێكسی دژ بەژنان تۆمارنەكراوە، بەڵام لەو مانگەدا لەپارێزگای هەولێر یەك حاڵەتی كوشتن ودوو حاڵەتی خۆكوشتن وسێ حاڵەتی خۆسوتان وچوار حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی دژ بەژنان تۆماركراون، لە پارێزگای دهۆكیش دوو حاڵەتی كوشتن و یەك حاڵەتی خۆكوشتن و یەك حاڵەتی خۆسوتاندن و چوار حاڵەتی سێكسی دژ بە ژنان تۆماركراون.
بە شێوەیەكی گشتیش لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 32 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن و خۆسوتاندن و دەستدرێژی سێكسی دژ بەژنان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك تۆماركراون بەڵام هیچ حاڵەتێكی لەو شێوانە لە پارێزگای سلێمانی تۆمارنەكراون.
هەر لە ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ئەوەش خراوەتەڕوو، لەمانگی تەموزی ئەمساڵ لەپارێزگای هەولێر 290 سكاڵای جۆراو جۆرو لە پارێزگای دهۆكیش 236 حاڵەتی جۆراو جۆر و لە پارێزگای سلێمانیش 212 سكاڵای جۆراو جۆر تۆماركراون، بەڵام لەمانی ئاب لە پارێزگای هەولێر 718 سكاڵاو لە پارێزگای دهۆك 348 سكاڵاو لە پارێزگای سلێمانیش 329 سكاڵای جراو جۆر تۆماركراون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق