شیروان موحه‌مه‌د ئه‌مین
-
وا بڕیاره له ڕۆژى 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى قسه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێمى كورستان، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تییه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان بۆ گه‌یشتن به په‌رله‌مانى عێراق،كه جه‌خت له‌سه‌ر خاوێنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه، ده‌مه‌وێت به‌و ئاماره‌ى كه ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنى عێراق بڵاوى كردۆته‌وه پێتان بلێم ناپاكى گه‌وره له هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ى عێراق ڕوون و ئاشكرایه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 276 حیزب 44 هاوپەیمانی ئەمساڵ لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەشدار دەبن، سێ هەزار و 244 بەربژێر هه‌وڵ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسیی پەرلەمان ده‌ده‌ن، کە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراون، كه زیاتر لە 24 ملیۆن هاوڵاتی عێراق مافی دەنگدانیان هه‌یه.
له سه‌رتاسه‌رى عیراق (8)هه‌زارو (273) ناوه‌ندى ده‌نگدان هه‌یه، كه (55)هه‌زارو(41) وێستگه‌ى ده‌نگدان له خۆده‌گرن، زۆرترین ژماره‌ى ده‌نگده‌ریش له‌هه‌ر وێستگه‌یه‌ك بریتى ده‌بێت له (450) ده‌نگده‌ر، پرۆسه‌ى دابه‌شبوونى ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدانیش پشت به زانیارییه‌كانى كۆبوونى خۆراك و شوێنى نیشته‌جێبوونى ده‌نگده‌ر ده‌به‌ستێت.
بەپێی ماددەی (39)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان ژمارە (9)ی ساڵی 2020، دەبێت پێش 48 کاژێر لە دەستپێکردنی دەنگدانی گشتی؛ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت واتا له رۆژى 8ی مانگی داهاتوو تەنیا بە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەڕێوەبچێت؛ كه یەک ملیۆن و 75 هەزار و 727 کارمەندی سوپا، پێشمەرگە، حەشدی شەعبی، پۆلیس، ئاسایش، هەواڵگری و دژەتیرۆر مافی دەنگدانیان هەیە، ئه‌مه‌ش لە کاتێکدایه كه چەندین ناوەندی راپرسی پێشبینی دەکەن لە دەنگدانی گشتیدا کەمتر لە 40%ی 24 ملیۆن دەنگدەرەکە دەنگ بدەن، بەو پێیەش چاوەڕوان دەکرێت دەنگدەرانی هێزە چەکدار و ئەمنییەکان براوەی زیاتر لە 26 کورسیی پەرلەمان دیاری بکەن.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى پرسیار‌و تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه له ئاماده‌كارى پرۆسه‌كه‌دا بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، گره‌نتى نییه بۆ هه‌ڵبژاردنى تاڕاده‌یه‌كى باش و خاوێن، چونكه تاوەکو ئێستا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنی داوە 130 چاودێری خۆی رەوانەی عێراق بکات،یەکێتی ئەوروپاش بەڵێنیداوە بە 100 چاودێری خۆی چاودێری پرۆسەکە بکات، كه‌واته به‌م پێوانه‌یه‌ش 54 هه‌زارو 784 وێستگه‌ى ده‌نگدان دوور له چاودێرى رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق