فارس نەورۆڵی: بەبەراورد لەگەڵ بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی پێشتر، ئێستابانگەشە ئارام وتەندروستر بەڕێوەدەچێ، هەرچەن جارجارە نەفەسی پۆپۆلیستی خۆی نمایش دەکات
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە لە وەڵامی پرسیاری ستراتیجی پارتی بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن لە بەغداد چیە؟ دڵێت: پارتی خەبات دەکات بۆوەرگرتنی مافەکانی گەلی کوردستان لەچوارچێوەی دەستوردا باوەڕیشمان وایە ئەمەش پێویستی بەیەکڕیزی هێزەکوردستانیەکان هەیە
وتەبێژەکەی پارتی لە سلێمانی پێی وایە ئەگەر تەزویر نەکرێت ئەوا لە دوای هەڵبژاردن وەڵامی ئەوە وەردەگرینەوە کە پارتی لەم سنورە گەشەی کردوە یان نا، وەك ئاماژەیەك بۆ متمانە بوون بە گەشەی حیزبەکەیان لە سنوری هەڵەبجە – سلێمانی، پێشی وایە لە هەڵبژاردنی ١٠/١٠/٢٠٢١ لە بازنەکانی پارێزگای سلێمانی کورسی بەدەست دەهێنن و کاندیدی دەرچوویان دەبێت بەڵام پێویست ناکات ناوی ئەو بازنانە بهێنن کە کاندیدەکانیانی تێدادەردەچن
فارس نەورۆڵی، لە بەرامبەر پرسیاری ئەوەی کە حیزبەکەیان لێکتێگەشتن یان رێککەوتنیان لەگەڵ هیچ حیزبێك هەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجەدا وتی( تا ئێستا هیچ لێکتێگەشتنێکمان نیە و پارتی لە هەموو بازنەکان کاندیدی خۆی هەیە بەبێ ڕێککەوتن لە گەڵ هیچ هێز و کاندیدێك)
وتەبێژەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، پێی وایە ئەگەرچی بەهۆی ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆوە زوڵمێکی زۆر لە پارتیەکان کراوە لە سنوری ئەنجومەنەکەیان بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموو شارەکانی ڕەگ و ڕیشەی جەماوەری خۆی هەیە و هیچ شارێك نیە جەماوەری پارتی تێدا بەهێز نەبێت
لە درێژەی وەڵامەکانیدا فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، سەبارەت بە بانگەشەکانی هەڵبژاردن و بوونی تۆنی پۆپۆلیستی لە بانگەشەکاندا وتی: بەبەراورد بە بانگەشەکانی هەڵبژاردنەکانی پێش و ئێستابانگەشە ئارام وتەندروستر بەڕێوەدەچێ هەرچەن جارجارە نەفەسی پۆپۆلیستی خۆی نمایش دەکات بەڵام ئێمەوەک پارتی لەچوارچێوەی یاساوڕێساکانی کۆمسیۆن دەرناچین وئەمەنەهجی پارتی یە
فارس نەورۆڵی
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی - هەڵەبجە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق