هاوپەیمانی فەتح كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەیە

ليست هناك تعليقات

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، ئەگەر بێت و هاوپەیمانێتییەكەیان زۆرترین كورسی بەدەستبهێنێت كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دەبێت.

نەعیم عەبودی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “دوو پرەنسیپ بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو هەن، یەکەمییان ژمارەی کورسییەکان و ئەوەی دیكەش چۆنییەتی هاوپەیمانێتییەکانن”.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، “ئەگەر فەتح بتوانێت کورسی زۆر بەدەستبهێنێت و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە هەبێت، ئەوا هادی عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کاندید دەکەن.”

بڕیارە 10-ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و 110 حزب و 22 هاوپەیمانی ڕکابەری بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمانی دەکەن، 24 ملیۆن و 927 هه‌زار و 29 کەسیش مافی دەنگدانییان هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif