یانه‌ی بارسێلۆنا به دوای راهێنه‌رێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت
پێده‌چێت یانه‌ی بارسێلۆنا چیتر ئارامیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه نه‌مابێت و بیر له گۆڕینی راهێنه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئیسپانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كارگێڕیی یانه‌ی بارسێلۆنا به دوای راهێنه‌رێكی تردا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی رۆناڵدۆ كۆمان بگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرا كراوه، ئه‌م كاره چه‌ند رۆژێكی تر یه‌كلاده‌بێته‌وه و یانه‌كه له كۆبوونه‌وه و راوێژدایه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنه‌رێكی تر شوێنی رۆناڵدۆ كۆمان بگرێته‌وه.
بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ دوو یاریی كردووه، هه‌ردوو یاریی به ئه‌نجامی 0-3 گۆڵ به بایرن میونشن و بێنفیكا دۆڕاندووه.
تیپه‌كه جێی ره‌زامه‌ندیی یانه‌كه و جه‌ماوه‌ر نییه، هه‌روه‌ها فشارێكی زۆرهه‌یه راهێنه‌ره‌كه بگۆڕن.
رۆناڵدۆ كۆمان دوای شكسته‌كه‌ی دوێنێ شه‌و ددانی به‌وه دا نا، كاتێك تیپه‌كه ده‌یباته‌وه، هه‌مووان بێده‌نگ ده‌بن، به‌ڵام كه ده‌دۆڕێت، هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر راهێنه‌ره.
ئێسته‌ش چه‌ند به‌ربژێرێك هه‌ن بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆمان، له‌وانه چاڤی، كۆنتی، پیرلۆ و چه‌ند ناوێكی تر.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كارگێڕیی بارسا تا یاریی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌وه‌ستن، كه شه‌مووی داهاتوو ده‌كرێت و ئه‌نجامی ئه‌م یارییه پێده‌چێت به ته‌واوی چاره‌نووسی كۆمان له‌گه‌ڵ بارسا یه‌كلا بكاته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق