تەندروستیی جیهانی دووبارە لێكۆڵینەوە لە بنەچەی كۆرۆنا دەكات
ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، پلاندادەنێت بۆ دووبارە لێكۆڵینەوەكردن لە بنەچەی ئەو ڤایرۆسەی بووەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، چاوەكانی گومانیش هێشتا لەسەر چین-ن و سیناریۆكان بەسەر دوو ئەگەردا دابەشبوون و بەدوای وەڵامی دوو پرسیاردا دەگەڕێن: كۆرۆنا لە ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ، یان لە تاقیگەكانی چین-دا دروستكراوە؟
تەندروستیی جیهانی دەیەوێت بزانێت كۆرۆنا چۆن و لەكوێ دروستبووە؟
ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لە ڕاپۆرتێكدا لەزاری نوێنەرانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە ئاشكرایكرد، “كاتی زۆر لەبەردەستدا نەماوە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گروپێكی 20 كەسی پێكدەهێنێت كە پسپۆڕانی پاراستنی بایۆلۆجی و پسپۆڕانی سەلامەتی لە تاقیگەكان و شارەزایانی نەخۆشییە ئاژەڵییەكان لەخۆدەگرێت”.
ڕوونیشیكردووەتەوە كە ئامانجی ئەو گروپە، لێكۆڵینەوەكردن دەبێت لە بنەچەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەیەوێت بزانێت، بنەچە و ڕەچەڵەكی ئەو ڤایرۆسە چییە كە سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنای لێكەوتەوە؟”.
شەمشەمەكوێرە لە كام ئاژەڵەوە كۆرۆنای بۆ مرۆڤ گواستەوە؟
پێشتر ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی تیمێكی ڕەوانەی چین كردبوو بەمەبەستی لێكۆڵینەوەكردن لە كۆرۆنا، ئەندامانی تیمەكە سەردانی “پەیمانگەی ووهان بۆ زانستی ڤایرۆسەكان” و تاقیگەی BSL-4یان كردبوو كە باس لەوە دەكرێت لەو تاقیگەیەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرپەڕیبێت و دزەیكردبێت بۆ دەرەوە و بەوەش پەتای كۆرۆنا سەریهەڵدابێت و بە جیهاندا بڵاوبووبێتەوە.
ئەو تیمەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە گەشتەكەیدا بۆ چین، سەردانی بازاڕی “هونان”ی كردبوو كە لە شاری ووهانە و تایبەتە بە خواردەمەنییە دەریاییەكان، یەكێكیشە لەو شوێنانەی گوماندەكرێت سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنابن، ئەندامانی هەمان تیم، چووبوونە ناوەندی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان و خۆپاراستن لێیان لە چین بۆئەوەی گومانەكان سەبارەت بەو دامەزراوەیەش یەكلاییبكەنەوە.
بەپێی دوا ڕاپۆرتی ئەو تیمە، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شەمشەمەكوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ ئاژەڵێكی تر كە پەنگۆڵە و لەوێشەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.
بەڵام گومانەكان لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەوە دزەیكردبێت و لە ئەنجامی تاقیكردنەوە زانستییەكانەوە سەریهەڵدابێت هێشتا نەڕەوینەتەوە.
لەو نێوەندەدا و لە ماوەی پێشوودا، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریەسوس داوایكردبوو لێكۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی دزەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەوە بكرێت.
سی ئای ئەی: كۆرۆنا له تاقیگه‌یه‌كی چین-دا دروستبووە
مانگی ڕابردوو، ده‌زگاكانى هه‌واڵگریی ئه‌مریكا، ڕاپۆرته‌كانیان سه‌باره‌ت به ڕه‌چه‌ڵه‌ك و سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا پێشكه‌ش به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد، بەڵام وەڵامی یەكلاكەرەوەیان نەدا بەدەستەوە.
ئەوكات ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرایكردبوو، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ى كه ده‌زگاكانى هه‌واڵگریی ئه‌مریكا داویانن به سه‌رۆك بایدن، هاوڕانین سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ى كۆرۆنا و یه‌ك بۆچوونیان نییه، كه ڤایرۆسه‌كه له‌كوێ دروستبووه و چۆن سه‌ریهه‌ڵداوه.
بەپێی زانیارییەكان، ده‌زگاى هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) پێیوایه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چین و ده‌ڵێت، “ڕووداوێك له تاقیگه‌یه‌كی چین-دا ڕوویداوه و سه‌رئه‌نجام دروستبوونی ڤایرۆسه‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و له‌وێوه دزه‌یكردووه”.
چین: دەیانەوێت بمانكەن بە قوربانی
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌دا، چین ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه و ئه‌مریكاى تۆمه‌تباركردووه به‌وه‌ی “له‌ڕێگه‌ى بیردۆزی پیلانگێڕییه‌وه، ده‌یه‌وێت چین بكات به سه‌رچاوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا”.
هەر ئەوكات باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن لە وەڵامی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەمریکا سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکە چین بە شێواندن و شاردنەوەی زانیارییەکان لەسەر سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تۆمەتباردەکات، “ئەمە تەنها یارییەکی سیاسییە و تەنها بۆئەوەیە چین بکەنە قوربانی”.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق