ڕۆژی شەممە ٩/١٠/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی، پەیامی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بە بۆنەی کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن و نزیکبوونەوەی دەنگدانی گشتی پەیامی فیدراسیۆنەکەیان ڕاگەیاند، پاشان دووەم ڕاپرسی پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتمانییەکان ڕاگەیەنرا، ئەم ڕاپرسیە لەسەر بنەمای بازنەکانی هەرسێ پارێزگای(سلێمانی، هەولێر، دهۆك) ئەنجامدراوە.، کۆی بەشداربوانی ڕاپرسیەکە ٣١٥٩ کەس بەشداری تێدا کردوە
بە پێی بەشداربوانی ڕاپرسیەکە ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ٪٦١ دەبێت، ئەوانەی بەشداریان لەم ڕاپرسیەدا کردوە ٪٥٩یان تەمەنیان لە نێوان ٢٦ بۆ ٤٠ ساڵیدایە، لە وەڵامی ئەوەی متمانەت بە بەڵێنی کاندیدەکان و لیستەکان هەیە، ئەوانەی متمانەیان بە بەڵێنەکان نیە ٪٥٤ دەنگیان بە نەخێر داوە
ئەم ڕاپرسیە لە کۆتا وادەی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا ئەنجام دراوە، لە وەڵامی پرسیاری (بانگەشەی هیچ لیست و کاندیدێك وایلێکردووی بڕیار بدەی دەنگی پێ بدەی؟ یان دەنگەکەت بگۆڕێ؟
زۆرترین بەشدار بوو کە ٪٧٩یە وەڵامیان بە نەخێر داوەتەوە و پێش بانگەشەی هەڵبژاردن بڕیاریان داوە دەنگ بە کێ بدەن، و تەنها ٪٢١ بانگەشان کاریگەریان لەسەری هەبووە
لینکی ئەنجامی ڕاپرسی دووەم
file:///C:/Users/MICROHEM/Downloads/Untitled-3%20(7).pdf
ڕاپرسیەکە لە پێنج بازنەی سلێمانی و چوار بازنەی هەولێر و سێ بازنەی دهۆك ئەنجامدراوە و ٣١٥٩ کەس بەشداریان تێداکردوە
ئەم ڕاپرسیە لە ڕۆژی ٩/١٠/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی بە ئامادە بوونی نوێنەری ڕێکخراوەکان و ڕاگەیاندنەکان ڕاگەیەنرا
#
ڕاپرسی یەکەم لە بەرواری ١/٨/٢٠٢١ بۆ ١/٩/٢٠٢١ ئەنجامدراو لە ڕۆژی ١١/٩/٢٠٢١ ڕاگەیەنرا
لینکی هەواڵی تایبەتمەند
https://www.kurdplat.net/2021/09/blog-post_12.html
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق