دڵشاد شهاب: ئەولەویەت لای پارتی پرسی کورد و جێبەجێکردنی دەستوورە

ليست هناك تعليقات


دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دەرگامان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە حکومەت پێکدەهێنێت. جەختیکردەوە ئەوان بەرنامەی کاری حکومەت و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی کورد بە ئەولەویەت دەزانن

لە درێژەی لێدوانەکەیدا دڵشاد شەهاب سەبارەت بەو لایەن و کەسانەی هێرشیان کردە سەر پارتی گوتی، ئەوەی لەبانگەشە کرا کۆتاییهات، جەختیشیکردەوە پارتی بەو چاوەی بانگەشەوە سەیری هیچ لایەنێک ناکات و گوتی: "لەگەڵ یەکێتی پێکەوە دەچینە بەغدا".

سەبارەت بە هەوڵی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی لایەن سیاسییەکان، دڵشاد شەهاب وەک راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بانگەشە ئاماژەی پێکرد کە پاش هەڵبژاردن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆدەبنەوە و بانگهێشتی هەموو لایەنەکان دەکەن بە نەوەی نوێشەوە.

بەپێی ئەنجامی بەرایی لیستە کوردستانییەکان لەو هەڵبژاردنەدا 63 کورسییان بەدەستهێناوە، کە پارتی بە تەنیا 32 کورسی بەدەستهێناوە. دڵشاد شەهاب دەڵێت: "ئەو 63 کورسییەی کورد تاوەکو ئێستا بەدەستیهێناوە ئەگەر لە بەغدا پێکەوەبین ئەوا دەتوانین کاریگەرتربین".

دڵشاد شەهاب ئاماژەشی بەداوە لەگەڵ رەوتی سەدر و چەند لایەنێکی عێراق پێش هەڵبژاردن لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش گفتوگۆیان کردووە، بەڵام بۆ پێکهێنانی حکومەت رێککەوتنیان لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکردووە.

لەبارەی بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراق گوتی، بەمەرج لەگەڵ هیچ لایەنێک ناچێنە گفتوگۆوە، بەڵام دەرگامان کراوەیە بۆ هەر لایەنێک کە حکومەت پێکدەهێنێت. جەختیکردەوە ئەوان بەرنامەی کاری حکومەت و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی کورد بە ئەولەویەت دەزانن. گوتی، ئەولەویەت لای پارتی پرسی کوردە و جێبەجێکردنی دەستوورە، ناکرێت لایەنێک هەندێ ماددەی دەستوور کە لە بەرژەوەندی خۆیەتی جێبەجێی بکات و ئەوەی لە بەرژەوەندی نییە پشتگوێی بخات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif