فارس نەورۆڵی
-
هەڵبژاردن کۆتایهات هەرهێزێک بەرهەمی خۆی چنییەوە. دەکرێ بڵێین ئەم هەڵبژاردنە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، ئارامتر و مەدەنیانەتر بەڕێوەچوو.
هەرتاکێک بە ویستی خۆی دەنگی داو بە ویستی خۆی بایکۆتی کرد. ئەمە پێمام دەڵێ تاڕادەیەک هۆشیاری دیموکراسی گەشەی کردوە، کەواتە ئەم دەرەنجامە تاڕادەیەک خستنەڕوی ڕاستییەکانی ناوکۆمەڵگایە و پێمان دەڵێ چۆن لەبردنەوە تێدەگەن بە هەمان شێوە لەدۆڕانیش تێبگەن، لەهەمانکاتدا دەرک بەوەبکەین دوای هەڵبژاردن جگە لە زۆرینە و کەمینە کاریگەری نێودەوڵەتی وهەرێمایەتی لەسەرچوارساڵی ئایندەی ئێراق خۆی دەردەخات.
بۆیە کورد دەبێ زۆر وریا بێت و ئەقڵانیانە بیربکاتەوە و دوێنێ جێبهێڵێ، سەرقاڵی ئەمڕۆ بن و واقیعەکە بخەنە ژێر گفتوگۆی جدییەوە، بۆئەوەی ئەنجامی دەنگدان زۆری کورسی هیچ لایەک توشی دیماگۆگییەت نەکات و کەمی کورسی هیچ لایەنێک نەباتە دۆخی دوژمنایەتی لەتەک ئەوانی دیکەدا. لەڕاستیدا دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەگەر بە ووردی توێژینەوەی بۆبکرێ ووریا کەرەوەیە بۆ هەردوو بەرەی براوە و دۆڕاو، بەتایبەتی پەنجە لەسەردەنگەکان دابنێین و ببێتە ئەزموون بۆهەمولایەک. وەک فرۆید دەڵێ ( تەنها ئەزمونە دەتوانێ مرۆڤ ئاقڵ بکات).
بۆیە نابێت براوەکان هەڵپەڕن وپێبکەنن و دۆڕاوەکانیش بگرین و خەمبار بن چونکە ڕێژەی دەنگدان و دەنگ نەدان پێمان دەڵێت دەبێت بیربکەنەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق