مەسروور بارزانی: هانی هەموو کەسێک دەدەم دەنگ بدات

ليست هناك تعليقات


 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی کرد و دەڵێت، هانی هەموو کەسێک دەدات دەنگ بدات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە دەنگدانی گشتی، تویتێکی لە هەژماری خۆی لە تویتەر کرد و تێیدا دەڵێت، " هیوادارم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە شێوەیەکی ئاشتییانە به‌ڕێوه‌بچێت".

لە تویتەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "داوا لە هەموو دەنگدەران دەکەم کە ده‌نگی خۆیان بدەن".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif