به پێی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، کە له میانەی كۆنفڕانسی (COP26) ی نۆڤه‌مبه‌ری (2021) ەوە ئاماژەیان پێکردوە، زیاتر له (800) ملیۆن كه‌س به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه له جیهاندا تووشی برسێتی بون، هه‌روه‌ها به پێی پرۆگرامی ژینگه‌یی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان عێراق له ڕیزی (5) مین ئه‌و ووڵاته هه‌ستیارانه‌دایه كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاری تێ ئه‌كات. به پێی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، چاوەڕوان ئەکرێت تاوه‌كو ساڵی (2035) به‌بڕی (10) دە ملیار و هەشت سەت ملیۆن م3 عێراق تووشی كه‌مئاویی بیێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق ئێستا (40) ملیۆن كه‌سه به‌ڵام له‌ساڵی (2050) رێژه‌ی دانیشتوان بگاته دوو هێنده زیاد بكات و ببێته (80) ملیۆن كه‌س.
ئالۆک شارما، سەرۆکی لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا، لە پێش چاوی نوێنەرانی زیاتر لە (190) وڵاتی جیهان لە گڵاسگۆی سکۆتلەندا لە لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گۆڕانی کوشوهەوا کۆبوونەتەوە، ئەڵێت "هەرەشەیەکی ڕێستەقینە لەسەر هەسارەکەمان دروستبووە، ڕێژەی گازەکانی دوانۆکسیدی کاربۆن، میسان و نایترۆجین هێندە زیادیان کردووە، کە 800 هەزار ساڵە شتی وا رووینەداوە.
له ساڵی (1992) ه‌وه ئه‌وه (29) ساڵه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كۆئهبێـتهوه، چاره‌سه‌رێكیان بۆ ئه‌م گرفته پێ نییه!. ساڵانه نزیكه‌ی (196) ده‌وڵه‌ت واژۆی ئه‌كه‌ن كه ڕێگه له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ووشكه ساڵی و به بیابانبون و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو بگرن، كه ئه‌مانه هه‌موو یه‌ك گرفتن و به‌هۆی یه‌كه‌وه‌و به‌دوای یه‌كدا دروست ئه‌بن، كه‌چی وه‌كو بوریس جونسون له میانه‌ی كۆنفرانسی (COP26) له (2ی نۆڤه‌مبه‌ری 2021) وتی " ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره فریا نه‌كه‌وین، زەوی بەکەڵک نایات و جرج و مشك ئه‌مانخوات".
كوردیش، به‌شێكه له‌م گۆی زه‌وییه، له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ش به‌شێكه له ناوچه‌یه‌كی ترسناكی سیاسیی و جیۆپۆڵه‌تیكی سه‌خت، كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقه، بۆخۆی به سروشت ناوچه‌یه‌كی كه‌م باران و گه‌رمه‌و به هه‌ڵمبونی زۆرتره. ئەم ڕەوشە نالەبارەی پیسبون و گەرما بەڕێژەی (93%) کاری لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق کردوە. هەرچۆنێک بێت ئەم پرسە ئێستا بۆتە تۆپیکی نەمبەر وەن لە ناو بابەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. بۆیه گرنگه هەرێمی کوردستانیش کە خاوەنی یەدەگی سروشتی و سەرچاوەکانی ئاوە ئه‌رك و ئامانجی گه‌ردونی خۆی دیاری بكات، سه‌لماندنی زانستی و گه‌ردوونی –Universal بۆ نمونه: له‌بواری پرسه‌كانی گۆڕانی كهشو هه‌وا-Climate Change و گه‌رمبونی گۆی زه‌وی –Global warming و پیسبون-Pollution و هه‌نگاوه‌كانی ڕێگریكردن له گه‌وره‌تربونی گرفته‌كه. كه له به‌رئه‌نجامی كاركردنی نا-ستاندارانه‌ی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گاز یان كارگه‌كاندا، یاخود ڕه‌چاونه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستانه‌و ژینگه‌ییانه له‌گه‌ڵ ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌و به‌نداوه‌كاندا ئه‌م گرفتانه دروست ئه‌بن.
لێره‌دا، ئێمه له‌مه‌ولا ئه‌پرسین: كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كارخانه‌كان چه‌ندیان بۆ خۆیان ده‌ست كه‌وتوه، چه‌ند پێویسته وه‌ك به‌رنامه‌ی هاریكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی (Corporate Social Responsibility) به پێی گرێبه‌سته‌كان بده‌ن به پاك ڕاگرتنی ژینگه‌و بیناكردنی ڕێگه‌وبانه‌كان و هاریكارییه‌كانی تر!. تا چه‌ند به ئه‌ركه ژینگه‌ییه‌كان هه‌ستاون؟. ئه‌م هۆشیارییه چۆن شۆڕ بكه‌ینه‌وه بۆ خواره‌وه‌و هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه؟.
یه‌كێك له هه‌ره گرفته داخهێنهرهكانی كه‌رتی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان كه له دوای ساڵی (2006) كرا، دروست نه كردنی كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی- خۆماڵی – نیشتیمانی- كوردیی بو. ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین به‌شێك له‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی كه كاركردنیان له كێڵگه‌كانی هه‌رێم دا كه‌وته ئه‌ستۆ ئه‌زمونێكی ئه‌وتۆیان نه‌بو، ته‌نانه‌ت چه‌ندین كۆمپانیای (بیانی) له‌وانه ته‌مه‌نی دامه‌زراندنیان هه‌مان ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه!. ئه‌مه‌ش وا ئه‌كات هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌مان بكه‌وێته به‌رمه‌ترسیی ئابوریی (چونكه ئاستی خه‌رجی ئه‌و جۆره كۆمپانیایانه زۆر زۆره) هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ژینگه تێك بچێت و پاشانیش سروشتی كێڵگه‌كان و توانا هایدرۆكاربۆنییه‌كان تێك و پێك بشكێنن، كه به ملیۆنه‌ها ساڵ له ته‌مه‌نی زینده‌وه‌رو مادده ئۆرگانییه‌كان بونه‌ته هۆی دروستبونی ئه‌و نه‌وت و گازه له ژێر زه‌ویدا.
من، ئه‌گه‌رچی به‌ڵێنم داب‌و، له‌خزمه‌ت ئه‌م پرسه‌دا به پهپهرێكی ئه‌كادیمی ته‌واو به‌شداربم و، له په‌یمانگه‌ی مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی بڵاوبێته‌وه. به‌ڵام هه‌ستمان به‌دواچون و ته‌ماشاكردنی داتا مه‌ترسیداره‌كان، بڕیارماندا له‌بری هه‌موو حیزب و میدیا‌و داموده‌ستگه فه‌رمییه‌كان (كه بایه‌خێكیان بۆ ئه‌م بابه‌ته نییه) له سیاساتی گشتییان دا، كۆنفڕانسێكی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان له مانگه‌كانی داهاتودا ببه‌ستین.
درەومیدیا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق