عارف قوربانی
-
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی به ئامانجگرتنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه وه‌ك شۆكێك كه‌وته نێو میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عێراق و جیهانه‌وه، كه هه‌ڕه‌شه و تیرۆری رێكخراو له رێگه‌ی ئامرازی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووه‌وه گه‌یشته ماڵی سه‌رۆكوه‌زیران و له شیرینی خه‌ودا هه‌وڵی كوشتنی درا. هه‌رچه‌نده كازمی خۆی و منداڵه‌كانی سه‌لامه‌تن و ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ته‌نیا چه‌ند پاسه‌وانێكی ماڵه‌كه‌ی برینداربوون، كه‌می و زۆریی زیانه‌كان هیچ له‌وه كه‌م ناكاته‌وه كه هه‌وڵه‌كه بۆ كوشتنی سه‌رۆكوه‌زیران بووه.
گه‌رچی هێشتا لایه‌نی به‌رپرسیار له ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و چوونه‌ته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، به‌هۆی تووندوتیژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كه ئه‌ركیان پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزه، ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتووەته‌وه و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یامی تووندیان بڵاوكردووەته‌وه دژ به سه‌رۆكوه‌زیران، به‌تایبه‌تیش پێش ناردنی درۆنه‌كه بۆ ماڵی كازمی، یه‌كێك له دیارترین و تووندڕه‌وترین سه‌ركرده‌كانی حه‌شد (قه‌یس خەزعه‌لی) له‌نێو خۆپێشانده‌رانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵەكردنه‌وه‌ی برینداره‌كانی له مسته‌فا كازمی كرد، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشووتریش چه‌ند جارێك گرووپه‌كانی حه‌شد به هه‌مان شێوه و له رێگه‌ی درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه په‌لاماری بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیان داوه له عێراق و هه‌ولێر، له‌به‌رئه‌وه‌یش كه جگه له حه‌شدی شه‌عبی هیچ گرووپێكی دیکە ناتوانێت له‌و ناوچه‌یه كرده‌وه‌ی له‌و جۆره ئه‌نجام بدات، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی فه‌رمیش به‌رپرسیاریێتیی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه نه‌خرێته ئه‌ستۆی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه حه‌شد له پشتی ئه‌م كاره‌وه‌یه. حه‌شدیش بۆ كارێكی وا كه ئه‌گه‌ر پلانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووایا، بۆی هه‌بوو ره‌وشی عێراق زۆر خراپتر بكات، بێ ئیزنخواستنی ئێران نه‌یكردووه.
لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی مسته‌فا كازمی ده‌كرێته ئامانج؟ له كاتێكدا كازمی هیچ كاتێك مه‌ترسی نه‌بووه له‌سه‌ر گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له سایه‌ی لاوازیی پێگه و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كازمیدا گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بووه، كورد واته‌نی (بكوژ و ببڕ خۆیان بوون). له سه‌رده‌می كازمیدا زۆرترین بودجه بۆ گرووپه‌كانی حه‌شد دیاریكراوه و ئه‌و چه‌كدارانه‌شی پێشووتر فه‌سڵ كرابوون له‌ژێر گوشاردا كازمی گه‌ڕاندیانییه‌وه. له‌و ناوچانه‌ی حه‌شد ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه سه‌رانه وه‌رگرتن و دزی و تاڵانی زیاتر نه‌بووبێت كه‌می نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ر بڕیارێكیش كازمی ده‌ریكردبێت كه زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كانی حه‌شد هه‌بووبێت، یان جێبه‌جێیان نه‌كردووه یا لێی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه. ئیدی بۆچی حه‌شدی شه‌عبی بیانه‌وێ كازمی تیرۆر بكه‌ن؟
نیگه‌رانییه‌كانی ئێستای گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئه‌و كاره‌كته‌ر و هێزه سیاسییانه‌ی خاوه‌ندارێتیان له حه‌شد ده‌كرد، له هه‌ڵبژاردن دۆڕاون. ئه‌گه‌ر ئه‌و تێڕوانینه‌ی حه‌شد راست بێت كه هێزگه‌لێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی له پشتی (كۆنترۆڵكردنی سیستمی تۆماركردنی ده‌نگ و ئه‌ژماركردنییه‌وه بوون) بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی لاوازكردنی ئه‌و هێزانه‌وه كه لایه‌نگری ئێرانن پێگه‌ی ئێران له عێراق لاواز بكه‌ن، كازمی چی رۆڵێكی هه‌بووه له‌وه‌ی هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌و جۆره بگۆڕێت، یان روونتر بڵێم كازمی كه‌ی دژی هه‌ژموون و پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بووه له عێراق تاوەکو ئێران هه‌وڵی تیرۆركردنی بدات؟
كه‌واتە ده‌توانرێت چه‌ند گریمانه‌یه‌ك دابنرێت، كورد واته‌نی (بوكێ له‌گه‌ڵ تۆمه، خه‌سوو گوێت لێبێت) یان ئه‌مه په‌یامه بۆ كه‌سانی دیکە یاخود خستنه‌ڕووی كارتێكه بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهێنانی حكومه‌تدا ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌كرێنە پێوه‌ر و به ژماره‌ی كورسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی وابه‌سته به ئێرانه‌وه نه‌كرێت. یان ئێران ده‌یه‌وێ دۆخی عێراق تێکبچێت و ماوه‌یه‌ك تا پرۆسه‌ی دروستكردنی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت جیهان به عێراقه‌وه سه‌رقاڵ بكات. یانیش وه‌ڵامه بۆ ئه‌و هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه دەگوترێت "له پشتی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ن."
ئه‌گه‌ر په‌یامبێت بۆ كه‌سانی دیکە، به دڵنیاییه‌وه خه‌سووه‌كه چه‌ند گێلیش بێت له په‌یامه‌كه تێده‌گات و ئێران ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه. ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یش بێت تاوەکو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌خرێنه په‌راوێزه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه دوای (درۆنه‌كه‌ی ماڵی كازمی) ئاراسته‌ی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌گۆڕێن و (عامری) به چه‌ند كورسییه‌كی كه‌مه‌وه یه‌كێك ده‌بێت له لایه‌نه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵێك بێت بۆ تێكدانی ره‌وشی عێراق، سه‌رنه‌كه‌وتنی پلانه‌كه، كۆتایی ئامانجه‌كه نابێت و ئێران رێگه‌ی دیكه‌ی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت عێراق سه‌قامگیربێت. ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ش بێت كه ئێران پێی وایه له‌نێو عێراق پیلانیان له ده‌ستوپه‌نجه‌ی گێڕاوه، به‌م كاره ده‌ستی ئێران له عێراق به‌هێزتر ده‌بێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه راستبێت كه نه‌یاره‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی عێراق ئه‌م سیستمه و میكانیزمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ئه‌وه قۆستووەته‌وه كه سنوورێك بۆ هه‌ژموونی ئێران دابنرێت. پێویسته ئه‌وه بزانن كه تازه بۆ ئه‌م كاره زۆر دره‌نگه. له‌نێو عێراقه‌وه ناتوانرێت پێگه و هه‌ژموونی تاران له‌سه‌ر به‌غدا كاڵ بكرێته‌وه. ده‌بێت ستراتیجه‌كه بگۆڕدرێت بۆ سه‌رقاڵكردنی ئێران له‌نێو وڵاته‌كه‌ی خۆیدا تا نه‌په‌رژێته سه‌ر عێراق، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامه‌ی ئێران له‌به‌رچاو بگیرێت كه هه‌میشه قه‌یرانه‌كانی نێو وڵاته‌كه‌ی فڕێده‌داته ده‌ره‌وه. كه‌واتە ده‌بێت سه‌رقاڵكردنه‌كه به جۆرێك بێت ئێران فریای فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی نه‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش له ئێستادا له توانای نه‌یاره‌كانی ئێران‌دا نییه. بۆیه له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌م خوله‌یش ئێران نه‌یدۆڕان، سه‌رباری گۆڕینی پێگه و هاوكێشه‌ی هێزه‌كان، به‌ڵام هه‌ر تاران حوكمی به‌غدا ده‌گرێته‌وه ده‌ست.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق