دڵشاد شەهاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری سیاسی بە پێگەی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە، ئه‌و عورفه سیاسییه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كاندا بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆك په‌رله‌مان هەبوو، هه‌ر ماوه.
ئەو ڕاوێژكارەی سەرۆكی هەرێم وتیشی: بۆ بابه‌تی دیاریكردنی كه‌سه‌كانیش سیاسه‌تی ئێمه وایه كه كورد له‌ناو خۆیاندا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆككۆمار بکات و سوننه‌كانیش بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕێككه‌وتن بکەن و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش له نێوان لایه‌نه شیعه‌كاندا لەسەری ڕێك بكه‌ون.
دەشڵێت: هیوامان ئه‌وه‌یه كه نه ئێمه ده‌ست وه‌رده‌ینه گرفته‌كانی ئه‌وان و نە به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا ئاماژه‌یه‌كی گرفت له‌و بارەیە‌وه نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتن بكرێت.
دوای تێپەڕبونی زیاتر لە 70 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە، هێشتا لاینە سیاسییەكانی عێراق بە فەرمی دەستیان بە دانوستان نەكردووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق