دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراقدا، نابینە لایەنگری هیچ لایەك.
دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان،ز یەكشەممە٢٦/١٢/٢٠٢١، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لایەنەکانی هەرێمی کوردستان رۆڵیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەبێت، ”بەڵام نابینە لایەنگری هیچ لایەک“.
لەبارەی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان، دڵشاد شەهاب کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییە، رایگەیاند: هیچ لایەنێک داوای دواخستنی هەڵبژاردنی لە پارتی نەکردوەو ”پێویستە هەڵبژادن لە کاتی خۆیدا بکرێت“.
دڵشاد شەهاب لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێزی مەشقپێدەر و راوێژکاری دەگۆڕێت و بەرپرسانی ئەمریکا دڵنیاییان داوە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق