سەلیم عوسمان كۆیی
دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە خەڵکی ئەو ووڵاتە بەردەوام لە سەرگەردانی و ژیانێکی ناهەموار دابوە،هەموو بیانوەکانی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی عێراق ناڕاست دەرچون تا ئێستاش نە ووڵاتە یەکگرتووەکان و نە هیچ ووڵاتێکی تر لەسەر درۆو داگیرکەرانی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بەدەنگ نەهاتن،دوای 17 ساڵ لە داگیرکاری رەوشی عێراق رۆژ بەرۆژ بەرەو نەهامەتی زیاتر چوە هێزەکانی بەشدار لە حکومەت جگە لە بەدیهێنانی بەرژەوەندی شەخسی و حزبی خۆیان هیچ ئامانجێکی خەڵکی یان بەدی نەهێناوە بەڵکو زیاتر لە نەهامەتی دا رۆچوە.
ئەوەی دەگوزەرێ لەئێستادا وەک ئەوەی دەگوترێ ئەمریکا بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا هێزەکانی لە عێراق بکێشێتەوە و عەین ئەسەدی لەبەغدا ڕادەست کردۆتەوە، لە هەمان کاتدا پێشنیاری مانەوەی سەرۆکی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە بۆ حیزبەکان دەکات،ئایا ئەوە هەر پێشنیار دەبێ یان دواتر پێداگری لەسەر دەکات؟
ڕوونتر بڵێین هەر بەڕاست ئەمریکا دەکشێتەوە؟ ئەگەر لە ئێستادا بەتەواوی لە عێراق بکێشێتەوە ئەوە شکستێکی گەورەیەو دانهێنانە بە شکست لەبەرامبەر رکابەرەکانی لەناوەو دەرەوی عێراق،وەک ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوی دا ،بەڵام ئەگەر هەر فێڵ و چاوبەستەکێ بێت بەرامبەر خەڵکی عێراق و ئەمریکا و ووڵاتانی تر،ئەوە دەبێ پێشبینی سەرەتایەکی نوێ بۆ نەهامەتیەکانی داهاتوو بکەین بۆ گەلانی عێراق و ناوچەکە!
کەواتە خەڵکی عێراق دەبێ بیر لە بژاردەی تر بکاتەوە تا ڕزگاری بێت لەدەست هەموو ئەو نەهامەتی یانەی کەبەسەری دا هێنراوە و دەهێندرێ،لەماوەی ساڵانی داگیرکاری دیسانەوە خەباتی خۆرزگار کردن لە دەست داگیرکاری ئەوەش بەشی گەلانی عێراقە لە ڕابردو ئەگەرنا هیچ گەل و ووڵاتێك ئازادو سەرکەوتوو نابێت لە ژێری نیری داگیرکاری داگیر کەران.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق