اسماعیل ئەحمەد
-
هەرکات بەرکەوتەمان لەگەڵ چەمکی (شۆڕش) دەبێت ڕاستەوخۆ بیروهزرمان بۆ کردەی چەکداری دەچێت. بەڵام لەوە گرنگتر و پێویستتر شۆڕشی مەعریفی و فیکری و زانستییە بۆ ڕاماڵینی هەموو ئەو نەزانیی و جەهل و قۆناغی پروپووچییەی کە تەواوی کۆمەڵگای کوردی لەڕەگەوە هەڵتەکاندووە ، پێویستمان بە خۆبەئاگاهێنانەوەیەکی خودی و گشتی هەیە .
پیویستمان بە ڕێنیسانسێک هەیە بۆ ژیانەوەو سەرلەنوێ بوژانەوەو زیندوبوونەوەی سەرجەم بوارەکانی وەک ( ئەدەب ، کلتور ، فەرهەنگ ، فیکر ،زمانی نەتەوە . هتد ....) ڕێنیسانسمان پێویستە بۆ پەڕینەوە لە جەهل و نەزانی و تاریکی و گەیشتنمان بە ڕۆشنگەری بۆدامەزراندنی بناغەیەکی پتەوەی فەرهەنگ و ئەقڵانییەتی مۆدێرن.
بۆ گەیشتن بە ڕێنیسانسێکی کلتوری و مەعریفی پیویستە هەمووتاکەکان بەڕۆشنگەری بگەن و بەهێزی ئەقڵ و تێگەیشتنی خۆیان بوێرانە هەموو فاکت و دیاردەکان بنرخێنن.
بۆئەوەی بە ڕۆشنگەری بگەین هیچ شتێکمان پێویست نییە جگە لە ئازادی . ئەویش ئازادی بەکارهێنانی ئەقڵ لەمەڕ پرسەگشتییەکان. لێ هەردەم دەڵێن و هاواردەکەن بیرمەکەنەوە ،سیستمێک هەیە دەڵێت بیرمەکەنەوە _ ئەقڵ بەکار مەهێنن. بەڵکو پارەکۆکەنەوە .
ڕاستە لە ڕووی جەستەوە پێگەیشتووین بەلام لەڕووی فکرییەوە مناڵ وپێنەگەیشتووین .
هەرنەتەوەیەک یان دەوڵەتێک گەربییەویت نەتەوە یان دەوڵەتێکی تر داگیربکات پێش ئەوەی لەڕووی سەربازییەوە زاڵ بێت بەسەریدا هەوڵ ئەدات لەڕووی کلتورییەوە تەواو ژێردەستەی بکات .
قۆناغی ئێستامان بریتییە لە ململانێی شارستانییەت و کلتورو فەرهەنگە جیاوازەکان . دەولەتی بەهێز هەوڵ دەدات تەواوی کلتورەکان لە بۆتەی کلتورەکەی خۆیدا بتوێنێتەوە.
کۆمەڵگەی کوردی بەتەواوی هەژموونی دەوڵەتانی دراوسێ و ناوچەکەی بەسەرەوەیە و وا لەتاکی کورد کراوە تاکێکی بێ هەڵوێست و بی کاریگەری بێت و بێ ئینتیمابێت بۆ خاک و نەتەوەو نیشتیمان.
پێویستە تاکەکانی کۆمەڵگەو کلتورو فەرهەنگمان لەژێر هەژموونی کلتورەجیاوازەکان ڕزگاربکەین. ئەویش لە ڕێگەی بە ڕۆشنگەری تاک بەتاک و دامودەزگاگانی دەوڵەت.
چونکە خودی سەردەمی ئێستامان کە تیایدا دەژین سەردەمی شۆڕشی زانیارییەکانە ،ئەم شۆڕشەش بەبێ باگراوندی مەعریفی بەبێ ڕۆشنبیری تیۆری و تاکی بەبێ ئەخلاقێکی سیاسی متمانەپێکراو ، ناتوانین نەتەوەیەک بین خاوەن بوونێکی کاریگەرو واقعی و هەستپێکراو کردەگەرابین.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق