سەكۆی گەنجانی كوردستان یەكەم كۆنفرانسی بەڕێوەبرد

ليست هناك تعليقات




كۆنفڕانسێك بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی لاوازبوونی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لای توێژی گەنجان بەڕێوەدەچێت، كە تێیدا چارەسەرەكان دیاری دەكرێن و پێشكەش بەلایەنی پەیوەندیدا دەكرێن.

بەڵێن عیزەت میكە، سەرپەرشتیاری كۆنفڕانسی گەنج و نیشتیمان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاندوە، لەڕوانگەی هەستكردن بەلاوازبوونی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی لەلایەن گەنجانەوە، سەكۆی گەنجانی كوردستان ئەم كۆنفڕانسەیان ئەنجامداوە.

لەماوەی ڕابردوودا ئەم ڕێكخراوە سێ دیاردەی بینیوە و دەستنیشانی كردوون، كە دەرخەری لاوازی ئینتیمای گەنجانە، ئەوانیش بریتین لە:
یەكەم: بایكۆتكردنی هەڵبژاردنەكان لەلایەن گەنجانەوە.
دووەم: كۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ وڵاتانی دەرەوە.
سێیەم: خۆپشاندانە فراوانەكانی ماوەی ڕابردوو، كە گەنجان بەشێوەیەكی بەرچاو تێیدا بەشداربوون.

ناوبراو ئەوەشی باسكرد، لەم كۆنفڕانسەدا هۆكاری ئەو لاوازی ئینتیمایە دەستنیشاندەكەن و هەوڵدەدەن چاسەری پێویستی بۆ دیاریبكەن، هەرچەندە بەشێوە گشتییەكەی خراپی دۆخی دارایی و بێكاری خراپی سیستمی پەروەردە و ناڕوونی ئایندە، هۆكارن.

سەرپەرشتیارەكە ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەرەكان لەنامیلكەیەكدا كۆدەكرێتەوە و پێشكەش بەلایەنی پەیوەندیدار دەكەن، دواتریش پلانیان بۆ ساڵی نوێ هەیە كە كاری جدی لەسەر ئەو‌پرسە بكەن.

ڕوونیشیكردەوە، لەناو وەزارەتەكان و پەرلەمانی كوردستان كەسی كەمتەرخەم هەیە و بەدەم داواكارییەكانەوە نایەن، بەڵام هەندێكیان بەدەم داواكارییەكانەوە هاتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەم كۆنفڕانسە بەبەشداری زیاتری گەنجان بەڕێوەدەچێت، بەئامانجی ئەوەی خۆیان باس لەكێشەكان بكەن.














ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif