بەرپرسیاری یەکەم لە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی ( رەجەب ئەردۆگان) سەرۆکی تورکیایە بە هۆی دەست تێوەردانە بەردەوامەکانی لە کارەکانی بانکی ناوەندی کە پێویستە دەزگایەکی سەربەخۆ بێت دوور بێت لە دەستی سیاسیەکانەوە ، بەڵام بیرکردنەوەی ئەردۆگان پێدەوترێت( view Unorthodox ) پێچەوانەی یاساکانی ئابوریە. بانکی ناوەندی لە 4 مانگی رابردوودا( 500) basic point دابەزاندوە لە ئێستادا ڕێژەی سوودی بانکی 14% یە، کێشەکە ئەوەیە لە بەر ئەوەی هەڵئاوسان لە تورکیادا لە 21%. بانکی ناوەندی دەبوو رێژەی سوودی بانکی دانەبەزاندایە . چونکە بەیاسا ی ئابوری کاتیک هەلئاوسان بەرزە ئەبێت ڕیژەی سوودی بانکی بەرزبکەیتەوە تاکو بازاڕ خاوبێتەوە ، لە ئیستادا لەسەرتاسەری جیهاندا بانکەکان خەریکی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکین . بۆ نموونە (پوتین) سەرۆکی ڕووسیا سوپاسی بانکی ناوەندی ووڵاتەکەی کرد کە ڕیژەی سوودی بانکی بەرزکردۆتەوە بۆ کۆنتڕۆڵی هەلئاوسان . وە گاڵتەی بەسیاسەتی بانکی ناوەندی تورکیا کرد لە ڕۆژی (22-12) ، وە ڕێژەی هەڵئاوسان لە ئەمریکادا گەیشتۆتە6.2 % بانکی ناوەندی ئەمریکی بڕیاری داوە 3 جار ڕیژەیی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو. ئەردۆگان پێچەوانەی ئەم یاسایە کاردەکات بۆ یە بازاڕیش لیرەی تورکی دەفرۆشێت ئەبیتە هۆی دابەزینی ، کەبەهای 1 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 18.4 لیرە ،واتە بەڕێژەی 60% دابەزی بۆ ساڵی 2021 ئەم دابەزینە کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە 1- توانای هێزی کڕین کەمدەکاتەوە .
2- دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هەڵئاوسان .
3- خەڵک زیاتر هەژارتر دەبێت
4- دەبیتە هۆی بیزنسەکان زیاتر سەرمایەکانیان ببنە دەرەوە.
5- سەرمایەی بیانی نەیەتە ناو ووڵاتەکەوە لە بەر ئەوەی بانکی ناوەندی سەربەخۆ نیە.
6- قەرزە دەرەکیەکانی سەر تورکیا زۆر قورس دەبیت بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە .
چۆن بە های لیرەی بەرزبوەوە.
دوای ئەوەی کە بەهای لیرە بەتەواوی دابەزی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ، حکومەت هات پلانی دانا، بۆ ئەوەی خەڵکی تورکیا واز لە دۆلار بهێنن، پارەکانیان بە لیرە دابنێن لە بانکەکاندا ، هەرچەندە بەپێێ راپۆرتەکان نیوەی خەڵکی تورکیا پارە پاشەکەوتکراوەکانیان یان ( ئالتون یان دۆلار ) .
ئەمەش پلانەکە یە .
1- خەڵكی تورکیا پارەکانیان لە بانکدا دابنێن بە لیرەی تورکی ئەگەر بێتو بەهای لیرەی تورکی زیاتر لە سوودی بانکی دابەزێت ئەوا وەزارەتی خەزینەی تورکیا ئەو جیاوازیەی دەبژێرێت بۆ پاشەکەوتکەرەکە بۆ ساڵەکە ، ئەمەش دیسانەوە ئەبێت باجدەری تورکی بیدەن . بۆ نمونە ئەگەر پاشەکەوتکەرێک بە رێژەی سوودی بانکی 15% پارەکە پاشەکەوتبکات . ئەگەر بەهای لیرەی تورکی بە ڕێژەی 20% دابەزی لە ماوەی ئەو ساڵەدا ئەوا وەزارەتی خەزینەی تورکی رێژەی 5% بۆ دەبژێڕیت
2- حکومەت هات لە ڕیگای 3 بانکی تورکیەوە دەستیان کرد بە دۆلار فرۆشتن لە ناو بازاڕدا کە لە ڕۆژی 2 شەممەو 3 شەمەدا 6 ملیار دۆلار فرۆشراوە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای لیرە . ئەمەش زیان بەیەدەکی بانکی تورکی ئەگەیەنێت کە بەرەو کەمبونەوە دەبات. کە داتاکانی بانکی ناوەندی تورکیا پیشانی داوە یەدەک دابەزیوە بۆ 12 ملیار دۆلار کە هەفتەی پێشووتر 21 ملیار دۆلار بوە . وە خستنە ناوەوەی ئەو پارەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی هەڵئاوسان .
3- ئەم دابەزینەی بەهای لیرە نرخی ( Insuring against a sovereign default) واتە بۆ دڵنییای دانەوەی قەرزاکان کە دوانەکەویت لە کاتی دیاریکراودا زۆر بەرزبۆتەوە، هوندێ ڕاپۆرت ئاماژە بەوەدەکەن کەوەک عێراق وایە.
چارەسەر .
حکومەتی تورکیا ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە سەر یاسا کلاسیکیەکەی ئابوری ڕێژەی سوودی بانکی بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی هەڵاوسان کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەهای لیرەش بەرزئەبێتەوە ، ئەگەر ئەمە نەکات زیاتر بەهای لیرە دادەبەزێت،
ئامادەکردنی ؛ ئەنوەر کەریم
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق