راپۆرتی بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات


 
راپۆرتی بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان نوێترین بەرهەمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی تۆڕی میدیایی رووداوە و زانیاریــی ورد لەسـەر ئاڵوگۆڕەكانـی نـرخ لـە بـازاڕی خانووبـەرە دەخاتـە بەردەسـت.

بەپێـی ئـەم لێكۆڵینەوەیـە، جیاوازییەكـی سەرسـوڕهێنەری نـرخ لـە نێـوان گەڕەكەكانـی شـارێك كـە هەندێكیـان تەنیـا چەنـد 
سـەدمەترێك لێكـەوە دوورن، لـە ئارادایـە. ئـەم لێكۆڵینەوەیـەی ناوەنـدی لێكۆڵینـەوەی رووداو دەتوانێـت سـەرەتایەك بێـت بـۆ وردبوونـەوە لـە هەمـوو رەهەندەكانـی ئـەم كەرتـە، بـەوەش بەرچاوڕوونیـی زیاتـر بـە خوێنـەران و كاربەدەسـتانیش بـدات.

پێشەکیی راپۆرتەکە

ئــەم لێكۆڵینەوەیــە، لەگــەڵ راپرســییەكدا لەنێــو ژمارەیــەك بكەرەكانــی نــاو ئــەم كەرتــە وەكــوو دوو پــڕۆژەی تــەواوكاری یەكتــر، دوای چەندیــن كۆبوونــەوەی راوێــژكاری و پلاندانــان لــە ناوەنــدی لێكۆڵینــەوەی رووداو، بــە هــەوڵ و ماندووبوونــی هاوكارانمــان و بــە سەرپەرشــتی مەحمــوود بابــان جێبەجێكــراوە و زانیاریــی ورد لەسـەر ئاڵوگۆڕەكانـی نـرخ لـە بـازاڕی خانووبـەرە دەخاتـە بەردەسـت. 

ئەمـە یارمەتیـدەرە بـۆ گەڵاڵەبوونـی چەندیـن پرسـیاری جۆراوجـۆر لەبـارەی ئـەم كەرتـە گرنگـە، وەك ئـەوەی كـە ئایـا هاوسـەنگییەك لـە بـڕی سـەرمایەگوزاری و وەبەرهێنـان لـە نێـوان كەرتـی خانووبـەرە و كەرتەكانـی دیكـەدا هەیـە؟ ئایـا چ پەیوەندییـەك لــە نێــوان ژمــارەی دانیشــتووان و چالاكییەكانــی كەرتــی خانووبــەرەدا هەیــە؟ بەپێــی رای بەشــێک لــە بەشــداربووانی راپرســییەكە، زۆربــەی كڕیــن و فرۆشــتنەكان لـەم كەرتـە لـە نێـوان توێژێكـی دیـاری بازرگانـان و کڕیـاری عەرەبدایـە، بـەوەش رایەكـی بەهێـز لەئـارادا نییـە پێیوابێـت کـە پـڕۆژەكان پرسـی نیشـتەجێبوونیان لـە هەرێمـی كوردسـتان چارەسـەر كردبێـت. 

بەپێـی ئـەم لێكۆڵینەوەیـە، جیاوازییەكـی سەرسـوڕهێنەری نـرخ لـە نێـوان گەڕەكەكانـی شـارێك كـە هەندێكیـان تەنیـا چەنـد 
سـەدمەترێك لێكـەوە دوورن، لـە ئارادایـە. ئەمـە دەتوانێـت نیشـانەیەكی ئاشـكرای جیاوازییەكانـی رادەی گەشـەكردن و ئاسـتی خوشـبژێویی هاووڵاتیانیـش بێـت. بۆیـە لێـرەوە ئیـدی دەکـرێ تەنیـا پرسـێكی ئابـووری نەبێـت و رەهەندێكـی كۆمەڵایەتـی و سیاسـیش پەیـدا بـكات.

كەرتـی خانووبـەرە یەكێـك لـەو كەرتانەیـە كـە پێگەیەكـی گرنگـی لـە ئابووریـی هـەر وڵاتێكـدا هەیـە. بەوپێیـەی كـە دەتوانێـت لەگـەڵ خۆیـدا گوڕوتینێـك بخاتـە نێـو سـەرمایە و كاری بانكـەكان، شـارەوانی و باقـی دامـودەزگا میرییـەكان و پەیوەندییەكـی راسـتەوانەی لەگـەڵ هێـزی كاری سـادە و پسـپۆڕ، كەرتەكانـی پیشەسـازی و خزمەتگوزاریــدا هەیــە، رۆڵێكــی حاشــاهەڵنەگری لــە دەرفەتەكانــی ســەرمایەگوزاری و بەرهەمهێنانــی ســەروەت و داراییــدا هەیــە. 

ئەمــە وەكــوو رەگەزێكــی گرنــگ لــە گەشــەپێدانی ئابــووری و زیادكردنــی بەرهەمــی ناپوختــەی ناوخۆیــی ســەیردەكرێت. هەڵبــەت ئەمــە وەك زۆربــەی كــردە ئابــووری و داراییەكانــی دیكــە، پەیوەندییەكـی تەنگەبەرانـەی لەگـەڵ سیاسـەت و دۆخـی گشتیشـدا هەیـە. ئالێرەوەیـە كـە پێویسـتە شـوێنێكی گرنگـی لـە سیاسـەت و پالنـە میرییەكانـدا هەبێـت. 

هەڵبـەت زیادەڕۆیـی و پشتگوێخسـتنی كەرتەكانـی دیكـە بـە بـەراورد لەگـەڵ ئـەم كەرتـە و ناڕێكـی لـە پلانەكانـی كەرتـی خانووبـەرە و كەمیـی چاودێریـی دەوڵەتیـش، دەتوانێت كاریگەرییەكانی ئەم كەرتە پێچەوانە بكاتەوە. لەوانەیــە خوێنــەری ئــەم لێكۆڵینەوەیــە دواجــار بگاتــە ئــەوەی كــە بپرســێت: ئایــا فرەســەرچاوەیی دامـەزراوە میرییـەكان لـە پێدانـی مۆڵەتەكانـی وەبەرهێنـان شـتیكی باشـە یـان خـراپ؟ بێجگـە لـەوە، ئایـا پێڕەوكردنـی سیسـتەمی خەمڵانـدن بـۆ دیاریكردنـی باجـی 
كەرتــی خانووبــەرە چەنــد گونجــاوە؟ ئایــا چاودێریكردنــی حكومــەت بــۆ ســەر ئــەم كەرتــە لــە ئاســتی پێویســتدایە؟ ئەگــەر وەڵامــی ئــەو پرســیارەش روون نەبێــت، لانیكـەم ئاگادارنەبوونـی نزیكـەی نیـوەی بەشـداربووانی راپرسـییەكەی ئـەم پڕۆژەیـە لـە یاسـای وەبەرهێنـان، ئەویـش لەكاتێكـدا بۆخۆیـان لـەم كەرتـەدا كاردەكـەن، نیشـانەیەكی ئاشـكرای ئەوەیـە كـە لانیكـەم بەشـێكی زۆری بكەرەكانـی ئـەم كەرتـە ئاگایـان لـە حكومـەت نییـە. نەبوونـی سیسـتەمێكی تۆماركردنـی هاوچـەرخ و 
كاركـردن بـە سیسـتەمی خەمڵاندنیـش، بۆخـۆی دەلاقەیەكـی گـەورە بـۆ دۆزینـەوەی رێگاكانـی خۆدزینـەوە لـە بـاج لـەم كەرتـە گرنگـە خۆشـدەكات. 

ئالێرەوەیـە كـە ئـەم لێكۆڵینەوەیـەی ناوەنـدی لێكۆڵینـەوەی رووداو دەتوانێـت سـەرەتایەك بێـت بـۆ وردبوونـەوە لـە هەمـوو رەهەندەكانـی ئـەم كەرتـە، بـەوەش بەرچاوڕوونیـی زیاتـر بـە خوێنـەران و كاربەدەسـتانیش بـدات.

ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو

پووختە

سـێکتەری نیشـتەجێبوون یـەک لەسـەر سـێی کـۆی گشـتی وەبەرهێنانـی لـە هەرێمـی کوردسـتان بـردووە و، بـە یەکێـک لـە سـێکتەرە سـەرەکییەکانی ئەمـڕۆی بـازاڕ لەسـەر ئاسـتی پارێزگاکانـی هەرێمـی کوردسـتان دادەنرێـت. سـەنتەری سـەرەکیی وەبەرهێنـان و ئـەم بـازاڕەش هەولێـری پایتەختـی هەرێمـی کوردسـتانە. 

بەگوێــرەی دواییــن راپۆرتــی دەســتەی گشــتی وەبەرهێنــان، لــە 1ی ئابــی 2006 تاوەکــو 1ی ئایـ اری 2021 ،لــە کــۆی 970 پــڕۆژەی وەبەرهێنــان، 182 پڕۆژەیــان لــە ســێکتەری نیشــتەجێبوون بــە ســەرمایەی 16 ملیــار و 289 ملیــۆن دۆالر بــووە. ســێکتەری نیشــتەجێبوون، 31.2%ی کــۆی گشــتی وەبەرهێنــان لــە هەرێمــی کوردســتان پێکدەهێنێــت، ئەمــە لەکاتێکــدا جگــە لــە دەســتەی وەبەرهێنــان، هەریەکــە لــە وەزارەتــی شــارەوانی و وەزارەتــی ئاوەدانکردنــەوە و نیشــتەجێبوون مۆڵــەت بــە پــڕۆژەی نیشــتەجێبوون دەدەن. 

ئێستا بازاڕی خانووبــەرە روو لـە بەرزبوونەوەیـە و یەکێکـە لـە چالاکتریـن بازاڕەکانـی کڕیـن و فرۆشـتن لەسـەر ئاسـتی سـەنتەری پارێـزگاکان و بەگوێـرەی داتاکانـی ژوورە بازرگانـی و پیشەسـازییەکانی هەرێمـی کوردسـتان، 5 هـەزار و 854 کۆمپانیـا و نووسـینگەی خانووبـەرە لـە هەرێمـی کوردسـتان کار دەکـەن.

لـە نێویشـیاندا کۆمپانیـا هەیـە كـە زیاتـر لـە 20 نووسـینگەی هەیـە. لـەم لێکۆڵینەوەیـەی بـازاڕی خانووبـەرە لـە هەرێمـی کوردسـتان: گۆڕانکارییەکانـی نـرخ لـە 2019 بـۆ 2021 داتاــی گۆڕانکارییــەکان لــە نرخــی کڕیــن و فرۆشــتن و بەکرێــدان، بــۆ 367 گــەڕەک و پــڕۆژەی نیشــتەجێبوون لەســەر ئاســتی ســەنتەری چــوار پارێــزگای هەرێمــی 
کوردسـتان کۆکراوەتـەوە. 

لـە سـاڵی 2006 ــەوە بەهـۆی پڕۆژەکانـی نیشـتەجێبوون بـازاڕی خانووبـەرە لـە هەرێمـی کوردسـتان لـە گەشـەکردندایە و مانگانـە و بگـرە هەفتانـەش گۆڕانـکاری بەسـەر نرخەکانـدا دێـت، بەشـێوەیەک لەسـەر ئاسـتی سـەنتەری پارێزگاکانـی هەرێمـی کوردسـتان نرخـی یـەک مەتـر دووجـا خانـوو لـە سـاڵی 2019 دا بـە 533.3 دۆلار، لـە سـاڵی 2020 دا بـە 551.86 دۆلار و لـە چارەکـی یەکەمـی ئەمسـاڵدا بـە 575 دۆلار بووە. لە هەمانکاتیشـدا نرخـی یـەک مەتـر دووجا شـوقە لـە سـاڵی 2019 بـە 600 دۆلار، لـە سـاڵی 2020 بـە 598.5 دۆلار و لـە چارەکـی یەکەمـی ئەمساڵیشـدا بـە 612.9 دۆلار بـووە. 

یەکێکـی دیکـە لـە گۆڕانکارییەکانـی بـازاڕی خانووبـەرە لەسـەر ئاسـتی پارێـزگاکان، بەکرێدانـی خانـوو و شـوقەیە، کـە لەسـەرووی سـتانداردی جیهانییەوەیـە. نرخـی یــەک مەتــر دووجــا خانــوو لــە ســاڵی 2019 ،بــە 1.53 دۆلار، لە ســاڵی 2020 بــە 1.60 دۆلار و لـە چارەکــی یەکەمــی ئەمساڵیشــدا بــە 1.38 دۆلار بــووە. 

لەنێــو پڕۆژەکانیشـدا و بۆ شوقە، نرخی یـەک مەتـر دووجا کرێ لە سـاڵی 2019 بـە 2.08 دۆلار، لـە سـاڵی 2020 بـە 16.2 دۆلارر و لـە چارەکـی یەکەمـی ئەمسـاڵدا بـە 2.05 دۆلار دراوە. 

زەوی نیشتەجێبوون یەکێکی دیکەیە لە بازاڕە چالاکەکانـی کەرتی خانووبەرە. لەسـەر ئاستی سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستــان و لە سـاڵی 2019دا نرخـی یـەک مەتـر دووجـا زەوی بـە 285 دۆلار، لە سـاڵی 2020 بـە 328 دۆلار و لـە چارەکـی یەکەمـی ئەمسـاڵدا بـە 361 دۆلار مامەڵـەی پێوەکـراوە. 

لـە هەرێمـی کوردسـتان کڕیـن و فرۆشـتنی شـوێنی بازرگانـی وەکـو خانووبـەرە زۆر نییـە، بـەڵام نرخـی یـەک مەتـر دووجـا شـوێنی بازرگانـی (باڵەخانـە یاخـود دووکان) چـوار هێنـدەی خانووبەرەیـە و لـەڕووی کرێشـەوە پێنـج هێندەیـە.

لـە سـاڵی 2019 دا نرخـی یـەک مەتـر دووجـا شـوێنی بازرگانـی (باڵەخانـە و دووکان) لـە هەرێمـی کوردسـتان بـە دوو هـەزار و 68 دۆلار بـوو، لـە سـاڵی 2020 بەرزبووەتـەوە بـۆ دوو هـەزار و 150 دۆلار، لە چارەکـی یەکەمـی ئەمساڵیشـدا بـە رێـژەی 16.05% بـەراورد بـە 2019 و بـە رێـژەی %6.11 بـەراورد بـە 2020 زیادیکـردووە و نرخـی یـەک مەتـر دووجـا بـە دوو هـەزار و 400 دۆلار مامەڵـەی پێوەکـراوە. 

لەڕووی بازاڕی کرێی شوێنە بازرگانییـەکان لە هەرێمی کوردستـان، نرخی یـەک مەتـر دووجا لە سـاڵی 2019 بـە 7.13 دۆلار، لە سـاڵی 2020 بـە 14.88 دۆلار و لـە چارەکـی یەکەمـی ئەمساڵیشـدا بـە 15 دۆلار بەکـرێ دراوە. گرانتریـن نرخـی یـەک مەتـر دووجـا خانـوو لەسـەر ئاسـتی پارێزگاکانـی هەرێمـی کوردسـتان لـە پارێــزگای هەولێــر لــە پــڕۆژەی شــاری خەونــەکان لــە چارەکــی ســێیەمی 2020دا تۆمارکراوە، کە نرخی یەک مەتر دووجای بە دوو هەزار و 333 دۆلار بــووە. 

هەرزانترین نرخیـش لە گەڕەکـی مەلا داود لە چارەکی چوارەمـی 2020 لـە سـلێمانی تۆمارکـراوە کـە نرخـی یـەک مەتـر دووجـای بـە 40.67 دۆلار بـووە. 

لە پـڕۆژەی ئیمپایـەر گرانتریـن نرخـی یـەک مەتـر دووجـا شـوقە تۆمارکـراوە، کـە نرخـی یـەک مەتـر دووجـای دوو هـەزار و 463 دۆلار بـووە و هەرزانتریـن نرخیـش لـە پـڕۆژەی روو سـیتی لـە سـەنتەری پارێـزگای دهـۆک لـە چارەکـی یەکەمـی 2021 تۆمارکـراوە، کـە یـەک مەتـر دووجـای بـە 272 دۆلار بـووە. 

تیمی لێکۆڵینەوەی بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان :

مەحموود بابان (سەرپەرشتیاری تیمی لێکۆڵینەوە)

بیلال سەعید

کۆڤان تەها عەبدوڵڵا

رێبەر ئیبراهیم ئیبراهیم

محەممەد رەفعەت حەمەتۆفیق

عەبدولهادی سەڵاحەدین

سلێمان مستەفا ئیبراهیم

محەممەد سەمیر تاهیر


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif