ئیدریس سیاسییەکی دوربین وسەرکردەیەکی خاکی

ليست هناك تعليقات


فارس نەورۆڵی 
-
لە ڕۆژە سەختەکان ولەوساتەوەختانەی نائومێدی باڵدەکێشێ بەسەر وڵاتدا ولەوکاتانەی ئاڵۆزی سیاسی دۆخێکی دەسەوسان دروست دەکات بەریککەوتنەکان دەچنە ئاستێکی نادیار لەوکاتەدا سەرکردەیەک دەردەکەوێت بەدیدێکی ستراتیجی تێگەیشتویەکی تەواو لەهونەری لێکدانەوەدای سیاسی سنورێک بۆبەریەککەوتنە کان وخاڵێک بۆنزیککردنەوەی جیاوازییەکان دیاری دە کات،

ئیدریس بارزانی یەکێک بوو لەو کارەکتەرە کارامانە لەناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا ڕۆڵێکی هارمۆنی هەبوو، بۆ ئەوەی پەیوەندی و هاوسەنگی هێزە جیاوازەکان تێکنەچێت، چونکە دەیزانی دۆخی ناهارمۆنی دەبێتە هۆی خلیسکان و ترازانی کۆمەڵایەتی و سیاسی ناو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد، ئەوکاتە بە ئاسانی دوژمن توانای گەمەکردنی دەبێت لە ژیانی سیاسی و سایکۆلۆجی ناو بزوتنەوەی کوردایەتی، هەر بۆیە یەکەم کەس، کە داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کرد ئیدریس بوو لەهەمان کاتداخاوەنی بیرۆکەی ئاشتبوونەوەی گشتی بو بۆیە نازناوی ئەندازیاری ئاشتی وەرگرت. هەمیشە کەڵکەڵەی ئامادەکردنی خوانێکی سیاسی لە فیکردا بوو بۆ کۆکردنەوەی جیاوازیییەکان. ئەو سەرکردەیەک بوو لە ناوەوە ڕێکبوو بۆیە هەمیشە لە بیری ڕێکخستنی هێزە جیاوازەکاندا بوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەرێکی میانڕەو بە وەفابوو بۆیە هەمووان دەردەڵی خۆیان لەلا دەکرد، ئەو سەرکردەیەکی جوامێر بوو بۆیە بەرگەی هەموو ڕۆژە سەختەکان و بەڵاکانی دەگرت، نەک دەستە و ئەژنۆ دابنیشێ بەڵکو بۆ هەموو ڕوداوێک هەڵوێست و ئارگۆمێنتی هەبوو، ئەو ڕۆشنبیرانەی کە ئیدریس یان دیبێ سەرسام بوون بە جیهانبینی ئەو بۆ سیاسەت و بۆ فەرهەنگ و بۆ ئەدەب،

ئیدیس لە قوتابخانەیەک پەروەردە بووبوو، کە کارەکتەری دروستدەکرد. هەر بۆیە ئیدیس جگە لەوەی سەرکردەیەک و کارەکتەرێکی کارامەبوو، لە هەمانکاتدا کارەکتەری پێ دەگەیاند کادری سیاسی وپێشمەرگایەتی بو بەداخەوە زۆرکارمابو تەواوی کا بەڵام لە ٣١ی ١ی ١٩٨٧ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیان ئاوای لەکوردستان کرد وکۆچی دوای کرد ئەوئۆغری کرد بەڵام بیرکردنەوە کانی بەزیندوی ماونەتەوە .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif