سوكرات دوای ئه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر مردنه‌كه‌ی باسده‌كات، ده‌ڵێت: ( خراپه ناتوانێت نزیكی ئه‌وانه بكه‌وێته‌وه كه چاكن، نه له ژیاندا و نه دوای مردنیشیان، خواوه‌نده‌كان كاری ئه‌وان فه‌رامۆش ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی كه ئێستا رووده‌دات به رێكه‌وت روونادات. له ئێستاوه ئه‌وه بۆم زۆر رۆشنه كه مردن و پچڕانم له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ من باشتره، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ئاماژه‌كه بۆم ده‌رنه‌كه‌وت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هیچ رقێكم به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ش له‌دڵدا هه‌ڵنه‌گرتووه ده‌نگیان بۆ ئه‌وه دا كه تاوانبارم و به‌رامبه‌ر تۆمه‌تباركه‌ره‌كانیشم هه‌ر به‌هه‌مان شێوه. ئه‌مه سه‌ره رای ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌وه‌وه تۆمه‌تباریان نه‌كردووم و ده‌نگیان به تاوانباربوونم نه‌داوه‌و بڕوایان وابووه كه به‌و كاره‌ی كه كردوویانه زیان به‌من ده‌گه‌ینن، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان شایسته‌ی سه‌ركۆنه‌كردنن).(لا:136).
ئه‌مه‌ی كه سوكرات لێره‌دا ده‌یڵێت روونكردنه‌وه‌یه‌كی ورده له باره‌ی ئه‌وه‌وه كه ئه‌وه ئه‌وخۆیه‌تی ده‌مرێت یان دادگا ده‌یكوژێت؟ سوكرات له‌وساته وه‌خته‌دا كه ئه‌و قسانه ده‌كات ئه‌وه له‌لای ته‌واو رۆشن ده‌بێته‌وه كه كۆتایهاتن به ژیانی نزیكبووه‌ته‌وه. به‌ڵام هه‌تا ئه‌و ساته‌وه‌خته ئه‌وه له‌لای روون نه‌بووبویه‌وه كه ده‌مێنێ یان نامێنێ. ئه‌و به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه‌وه كه پێشتر له‌گه‌ڵ مردن‌دا هه‌یبووه گه‌یشتووه به‌وه هه‌رچه‌نده دادگا حوكمی مردنه‌كه‌شی دابێت به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و مردنه روونه‌دات، چونكه چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ن بۆ روونه‌دانی ئه‌و مردنه، یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه هه‌مان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یه كه ئه‌وی پێشتر له مردن رزگار كردووه، واته ده‌كرێت هه‌تا كاتی جیبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگا دێت -كه شه‌و ورۆژێكه- كۆده‌تایه‌ك له ئه‌سینا رووبدات و كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته بهێنێ كه حوكمی شاره‌كه ده‌كات. یان ده‌كرێت هه‌ر شتێكی تر رووبدات و له‌و رووداوه‌دا هه‌موو شته‌كان بگۆڕێن. بۆیه به‌وه‌ی كه دادگا بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه دوای رۆژێكیتر كۆتایی به ژیانی بهێنرێت، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینێ كه به حه‌تمی ده‌بێت ئه‌و رۆژه كۆتایی به ژیانی بێت. بوونی ئه‌م بڕیاره و بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناتوانێت دڵنیایی به‌رامبه‌ر ئه‌وه دروست بكات كه سوكرات هه‌ر له‌و كاته‌دا كۆتایی به ژیانی ده‌هێنرێت كه دادگا بڕیاری له‌سه‌رداوه، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه ده‌سه‌ڵاتێكی سنورداره‌و له توانایدا نییه رێگه له‌و رووداوانه بگرێت كه ئه‌گه‌ری روودانیان هه‌یه‌و ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م جێبه‌جیبوونی بڕیاره‌كه‌دا. بۆ نموونه ده‌كرێت هه‌ر له‌و رۆژه‌دا به‌هۆی زیندووبوونه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی نێوان ئه‌سینیه‌كان و ده‌وڵه‌ته شارێكی تری گریكیدا هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌سیناو كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه بهێنرێت كه سزای مه‌رگیان به‌سه‌ر سوكراتدا سه‌پاندووه.
ئه‌و بڕیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هێزه‌وه ره‌وایه‌تی وه‌رگرتووه نه‌ك له هه‌قه‌وه ئاساییه گه‌ر هێزێكی گه‌وره‌تر له‌و هێزه‌ی كه ئه‌و كاره ده‌كات، ببێت به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كردنی كاره‌كه‌دا. بۆیه سوكرات ناتوانێت له رێگه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگاوه بگات به‌وه‌ی كه به‌و زوانه ده‌مرێت یان نامرێت، ئه‌و به رێگایه‌كی تر ده‌زانێت كه مردنی نزیكه‌و ده‌كرێت هه‌ر له‌و كاته‌دا بێت كه دادگا دایناوه یان ده‌كرێت چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه بێت، ئه‌وه‌ی سوكرات ده‌یزانێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌و زوانه ده‌مرێت به‌ڵام به‌چی ده‌مرێت و چۆن ده‌مرێت و له كام له‌و رۆژانه‌دا ده‌مرێت جارێ بۆی رۆشن نه‌بووه‌ته‌وه، له گفتووگۆی ئه‌كریتۆندا كه له‌و رۆژه‌دایه دادگا بۆ كۆتایهێنان به ژیانی ئه‌و دایناوه، ده‌گات به‌وه‌ی كه ئه‌و رۆژه نامرێت و رۆژی دوای ئه‌وه كاتی مردنه‌كه‌یه‌تی.
با بزانین سوكرات له كوێوه ده‌زانێت له‌و كاته‌دا ده‌مرێت كه ده‌بێت بمرێت و له‌و كاته‌دا نامرێت كه بڕیاری دادگا وایه بمرێت؟ ئه‌و ده‌ڵێت ئیستا ئه‌وه ته‌واو له‌لام روونبووه‌ته‌وه كه مردن و رزگاربوونم له هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه لێره هه‌یه باشتره له‌وه‌ی كه بژیم و له ناو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بمێنمه‌وه. بۆچی له‌و ساته‌وه‌خته‌وه ئه‌و هه‌ست به‌وه ده‌كات كه مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ره‌كه‌یدا بۆ ئه‌و باش نییه‌و ئه‌وه باشتره ئیتر له‌گه‌ڵ كه‌سدا له په‌یوه‌ندیدا نه‌مێنێته‌وه ته‌نانه‌ت هاوڕیكانی و ماڵ ومنداڵه‌كانیشی؟ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌مه له رێگه‌ی گه‌یشتنی سوكرات به‌و هاوویستییه‌وه ده‌كرێت كه له خۆیدا له‌گه‌ڵ هێزی چاكه‌دا هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی كه هێزی چاكه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ویستی ئه‌و و كار‌و كرده‌وه‌كانییه‌وه بیكات، به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، چونكه ده‌ركه‌وتنی هێزی چاكه له مرۆڤدا‌و كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه له رێگه‌ی ئه‌و مرۆڤه‌وه ده‌بێت بیكات، دیاریكراوه. دیاریكردنه‌كه‌شی له‌وێوه‌یه كه ژیانی مرۆڤ كاتێكی دیاریكراوی هه‌یه، كاتێك ویستی له‌گه‌ڵ ویستی چاكه‌دا ده‌بێته‌وه به‌یه‌ك چاكه له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه چاكی خۆی له كردار‌و وتاری ئه‌و مرۆڤه‌دا به پێی ئه‌وكاته شێوه‌گیرده‌كات كه ئه‌ومرۆڤه له ژیاندا هه‌یه‌تی. كاتێك مرۆڤه‌كه له ژیاندا ده‌مێنێت و چاكه‌ش له‌ودا كاری نه‌ماوه بیكات، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مرۆڤه كاری له‌گه‌ڵ چاكه‌دا نه‌مێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت ته‌نها ئه‌وه بێت كه رێگه له خراپه بگرێت خراپه‌ی پێبكات. واته بوونی له بوونێكی ئیجابی و به‌خشه‌ره‌وه ده‌بێت به بوونێك كه هه‌میشه له به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسیه‌دایه له رێگه‌ی خراپه‌وه وێران بكرێت و ئه‌و چاكبوونه‌ی كه پێی گه‌یشتووه له ده‌ستی بچێت.
كاتێك مر
ۆڤ هیچ شتێكی له چاكه نامێنێت بیكات، ئیتر پێویستی به‌و بواره نامێنێ كه هێزی چاكه له‌ودا خۆی تیایدا ئاشكرا ده‌كات و بوونی ئه‌و ده‌كات به بوونێكی چاك، كاتێك چاكه‌ش له بوونی ئه‌ودا ده‌رنه‌كه‌وێت ئیتر ئه‌و بوارانه‌ی كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی ئه‌و مرۆڤه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا دێنه‌ئاراوه هیچ مانایه‌كیان نامێنێ و ئه‌و كه‌سه ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی پێویستی به‌وه ده‌بێت ته‌نیا ببێته‌وه‌و له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی دووركه‌وێته‌وه تا مردن دێت، پێویستی به‌وه نابێت له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ ده‌وربه‌ره‌كه‌یدا بمێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه كه كه‌وتبێته ناو مردنه‌وه‌و به‌ڵام نه‌مردبێت. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ سوكرات له مردنه‌كه خراپتره‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه مردن ده‌بێت به‌وه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت.
سوكرات له‌و ساته‌دا له‌وه‌ش تێده‌گات كه بۆچی ئاماژه خوداییه‌كه رێگه‌ی لێنه‌گرتووه به‌ره‌و ئه‌و مردنه بڕوات، هه‌ر له‌و ساته‌شدا كه ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه پێویستی به بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه نه‌ماوه و ئیتر باشترین شت كه هه‌بێت ئه‌وه‌یه بمرێت. جگه له‌مه ئه‌وه‌شی بۆ روون ده‌بێته‌وه كه بۆچی هیچ له دڵیدا به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تباریان كردووه‌و ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگیان به تاوانباربوونی داوه دروست نه‌بووه؟ ئه‌و كه ده‌زانێت ئه‌وه خۆیه‌تی ده‌مرێت و ئه‌وانه‌ی كه ویستی كوشتنی ئه‌ویان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هوشیار بن به‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن، ته‌نها هۆكارێكن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌یه‌وێت.ئیتر سوكرات دیمه‌نه‌كه به‌و شێوه‌یه نابینێت كه ئه‌وان ده‌یبینن، چونكه له‌لای ئه‌وان كوشتنه‌كه‌ی ئه‌و به ویستی ئه‌وانه‌و ئه‌وان ده‌توانن وا بكه‌ن كه ئه‌و زووتر له‌وكاته بمرێت كه خۆی ده‌یه‌وێت تیایدا بمرێت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی سوكرات بگات به مردنه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی بۆ روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و خۆی ویستی مردنی هه‌یه، چونكه ئیتر ویستی چاكه له رێگه‌ی ویستی ئه‌وه كاری خۆی ناكات و ئه‌ویش نایه‌وێت به‌بێ هاوویستی له‌گه‌ڵ چاكه‌دا هیچ كارێك بكات، باشترین رێگاش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هیچ كارێك به‌بێ ئه‌و هاوویستییه نه‌كات مردنه. بۆیه ئه‌و مردنه‌ی له سه‌ر رێگاكه‌ی خۆیدا ده‌یبینێ ئه‌وه مردنی خۆیه‌تی و ده‌بێت پێی بگات. ئه‌وه‌ش كه ئه‌وانه ده‌یكه‌ن كه ویستی كوشتنی ئه‌ویان هه‌یه، ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌یه‌وێت و به‌ڵام بۆ خۆی ره‌وا نییه بیكات.
ئه‌وان له‌وه بێ‌ئاگان ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن چییه، چونكه ئه‌وان له خۆیانه‌وه وێنای سوكرات ده‌كه‌نه‌وه‌و چۆن خۆیان نایانه‌وێت بمرن وا ده‌زانن سوكراتیش نایه‌وێت بمرێت وبه‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن ناچاری بكه‌ن بمرێت. هه‌ر له‌مه‌شه‌وه سوكرات ده‌ڵێت خراپه ناتوانێت زیانی به‌و مرۆڤه بگه‌ینێ كه چاكه نه له ژیاندا ونه دوای مردنیش. ئه‌وه‌ی له سوكراتدا رووده‌دات ئه‌وه نیشانده‌دات كه ئه‌وانه‌ی ده‌یكوژن نه‌ك هه‌ر زیانی پێناگه‌ینێن به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه خۆیان وا تێگه‌یشتوون زیانپێگه‌یاندنیه‌تی ئه‌وه كۆمه‌كیكردنیه‌تی بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت و گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بن ئه‌و پێی ناگات.
ئه‌مه دوای قسه‌ی سوكراته بۆ ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵیدا ماونه‌ته‌وه:
(ئه‌وه كاتی رۆشتن هات، من ده‌مرم و ئێوه ده‌ژین، كاممان به‌ره‌و چاره‌نوسێكی باشتر ده‌ڕوات، ئه‌وه بۆ هیچ كه‌س رۆشن نییه جگه له خودا).(لا:136).
نووسینی: عیرفان مستەفا
پێداچوونەوەی: هێژا عەباس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق