فەرمانگەى میدیاو زانیارى ئاشكرایكردوه، بەبڕیاری سەرۆکی حکومەت، فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلێژو پەیمانگاکان، بەشێوەی هەمیشەیی درا.
لهو بڕیارهدا كه فەرمانگەى میدیاو زانیارى ئاشكرایكردوه، ئاماژه بهوهكراوه، بەپێى بڕیارى ژمارە 123ى ئەنجومەنى وەزیران کە لەڕێکەوتى 1ی کانونی یەکەمى 2021 دەرچوە، مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتی ھەرێم فەرمانی دامەزراندنی بەشێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (2016 ـ 2017) لەسەر ئاستی کۆلێژو پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، دەرچوەکان کە ژمارەیان 1685 کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەشدەکرێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق