سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عێراق بەھەرێمی کوردستانیشەوە کە باس دێتەسەر سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتەکانی یەکسەر بەتەشریفاتی ناوزەندی دەکەنو لەپلەو پایەی ئەو پۆستە سیادیە کەمدەکەنەوە، کەچی سەرجەمیان چاویان لەو پۆستە بڕیوە!، ئەوەتا چەندین کەسی ئاساییو لایەنەسیاسیەکانی عێراقو ھەرێمی کوردشتان خۆیان بۆ ئەو شوێنە پاڵاوتوە!
دەبێ ئەوە بزانین کە سهرۆك كۆماری عێراق، بهرزترین پۆستی ئیدارییه لهپهیكهربهندنی حكومی بهگوێرهی مادهی (67)ی دهستوری عێراق، كه "سهرۆكی وڵات سومبولی یهكپارچهیی نیشتمانه، نوێنهرایهتی سهروهری وڵات دهكات، دهستهبهری پابهندبوون بهدهستوور دهكات، پارێزگاری لهسهربهخۆیی عێراق، سهروهرییهكهی، یهكپارچهییهكهیو سهقامگیریی خاكهكهی دهكات"، بهگوێرهی دهستووری عێراق نزیک لە40 بڕگەو مادەی دەستور باس لەدەسەڵاتی سەرۆک کۆمار دەکات. بەپێی توانا ھەوڵدەدەین باس لەھەندێکیان بکەین.
پێشئەوەی بێینەسەر دەسەڵاتەکانی گرنگە بزانین ئەوکەسەی خۆی دەپاڵێوێ بۆ ئەو پۆستە مەرجەکانی چی!؟ بۆ مەبەستی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمارێكی نوێ، پێویسته كاندیدهكه چهند مهرجێكی تێدابێت، تاوهكو بتوانێت خۆی بۆ ئهو پۆسته بپاڵێوێت، دوای ئهوه ناوهكهی خۆی پێشكهش بهئهنجومهنی نوێنهران دهكاتو 329 ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهران دهنگ بۆ سهرۆكێكی نوێ دهدهن.
مەرجەکان:
1- پێویستە لەعێراق لەدایکبووبێتو دایکو باوکی عێراقی بن.
2- لێهاتوبێتو تەمەنی لە40 ساڵ زیاتربێت.
3- ناوبانگی باش بێتو بەپاکێتیو دڵسۆزی بۆ نیشتیمان ناسراوبێت.
4- بەتاوانێک، کە لەکەداری بکات، سزا نەدرابێت، ئەم خاڵە گرنگە دەبێت بەجدی وەربگیرێ لەبەرئەوەی ئەو پۆستە بەرزترین لوتکەی دەسەڵاتە.
ھەندێک لەو ماددە دەستوریانە کە باس لە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماردەکات ئەمانەن:
1. بەفەرمانێكی كۆماری داوا لەپەرلەمان دەكات بۆ كووبونەوە لەماوەی 15 ڕۆژ لەدواى پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان (ماددەی 54).
2. داواكاری لەپەرلەمان بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی سەبارەت بەبابەتی تایبەتی دیاریكراو (ماددەی 58).
3. پێشكەشكردنی پڕۆژەیاسا بۆ پەرلەمانی عێراق (ماددەی 60).
4.پێشكەشكردنی داواكاری بەپەرلەمان بۆ متمانە سەندنەوە لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (ماددەی 61 (8 – ب).
5. ئەندامی دەسەڵاتی جێبەجێكردنی ئیتحادییە (ماددەی 66).
6. دەركردنی لێخۆشبوونی تایبەت، ڕاستاندنی پەیماننامەو ڕێككەوتنامە نێودەوڵەتییەكان، بەخشینی مەدالیا، قبوڵكردنی باڵیۆزەكان، دەركردنی فەرمانی كۆماری، ڕاستاندنی فەرمانەكانی لەسێدارەدان، سەركردایەتی هێزە چەكدارەكان بەمەبەستی تەشریفاتیو ئاهەنگێڕیی (ماددەی 73).
7. ڕاسپاردنی پاڵێوراوی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێكهنانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانو ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا لەمكارەی سەركەوتوو نەبوو، سەرۆكێكی دیكەی حكومەت بۆ ئەوكارە ڕادەسپێرێت (مادەی 76).
8. لەكاتی بەتاڵبوونی پۆستی سەرۆكی حكومەت سەرۆك كۆماری شوێنی دەگرێتەوە (ماددەی 81).
9. بەهاوبەشی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مافی ئەوەی هەیە پێشنیاز پێشكەشبكات بۆ هەمواركردنەوەی دەستور (126 – یەكەم).
10. ڕاستاندنی هەمواركردنەوەی ماددە دەستوریەكان (ماددەی 126 دووەم).
11. پەسەندكردنو دەركردنی ئەو یاساو بڕیارانەی كە لەپەرلەمانەوە ڕەوانەدەكرێن بەكۆی دەنگی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی كۆمار، گێڕانەوەی یاساو بڕیارەكان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێداچونەوەیان (ماددەی 138 – پێنجەم).
ھەر بەگوێرەی مادەی 71ی دەستوری عێراق، سەرۆک کۆمار ھەندێک دەسەڵاتی تری هەیە کە گرنگترینیان بریتییە لەپێشکەشکردنی پڕۆژەیاسا بەپەرلەمان ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆک وەزیران ئەو دەسەڵاتەی نییە، بەڵکو دەبێت بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوەو پاش دەنگدان لەسەری، پڕۆژەکە پێشکەش بەپەرلەمان بکرێت، هەر یاسایەک کە پەرلەمان دەریدەکات دەبێت سەرۆک کۆمار واژۆی بکات، پاشان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەرۆک کۆمار دەتوانێت داوا لەپەرلەمان بکات کۆبونەوەی نائاسایی گرێبداتو بابەتێکیان بۆ دەستنیشان بکات کە گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، گرنگتر لەوانەش ئەو دەسەڵاتەیە کە دەتوانێت داوا لەپەرلەمان بکات متمانە لەسەرۆک وەزیران وەربگیرێتەوە، ئەمانە تائێستا تەنها دەقی دەستوریی بونو لەواقیعدا کاریان پێنەکراوە، بەڵام ئەگەر سەرۆک کۆمار بیەوێ مومارەسەی ئەو دەسەڵاتانە بکات کەس ناتوانێ ڕێگریی لێبکات.
بەڵام خاڵی لاوازی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری كە مادەی 73 لەدەستور دیاریكردووە، ڕێگەی پێنەداوە دەستوەردان لەدەسەڵاتی یاساداناندا بكات كە بەرزترین دەسەڵاتە لەعێراقدا، ھەر بەپێی مادەی 102ی دەستور، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەژێر چاودێری پەرلەماندایەو پەرلەمان چاودێریو سەرپەرشتی پێكهاتەی كۆمسیۆن دەكات. ئەم مادە دەستوریە ئەوەندەی تر دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆماری بەرتەسککردۆتەوە، وا مقیدی کردووە پێیبوترێت تەشریفاتی
پارێزەر/ لوقمان مستەفا
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق