نۆ شه‌ڕڤانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژ له‌هێزه‌كانیان دابڕان‌و ڕێگربون له‌وه‌ى هه‌زاران گیراوانى داعش له‌زیندانى حه‌سه‌كه هه‌ڵبێن، ئه‌وان چیرۆكى ئه‌و ڕۆژانه ده‌گێڕنه‌وه‌و یه‌كێك لهشهڕڤانهكانیش ورده‌كاریی په‌لاماره‌كانى داعش بۆسه‌ریان ده‌گێڕێته‌وه.
ئاژانسى هاوار نیوز كه گرنگى بهههواڵهكانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌دات چیرۆكى ئه‌و ڕێگرییهى گێڕاوه‌ته‌وه كه وایكرد پێنج هه‌زار چه‌كداریی داعش نه‌توانن له‌زیندان بچنه ده‌ره‌وه.
به‌بێ نان‌و ئاو به‌رگریان كرد...
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كه، شەڕڤانان هه‌سه‌ده لەزیندانی سەناعە لهغوێران بەرخۆدانی گەورەیان کردوه‌و دواتریش ڕزگارکردنیانى بهموعجیزە ناوبردوه، چونكه ماوەی پێنج ڕۆژ لەدژی تیرۆریستانى داعش‌و گیراوه داعشه‌كانیش بەرگرییانکردوهو بەهەموو توانایانەوە بەبێ ئاو‌و خواردن بەچەکی سوکەوە لەدژی داعش لەزیندان وەستاونەتهوە.
24ى ئه‌م مانگه چى ڕویدا؟
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه‌شكردوه، ڕۆژى 24ى ئه‌م مانگه هه‌سه‌ده گروپێکی نۆ شەڕڤانی ڕزگارکردوه کە لەماوەی پێنج ڕۆژدا داستانێکی ئازایەتیان نوسیوه‌و یەکێک لەو شەڕڤانانەش ناوى باوەر جودیەو ورده‌كاریی ئه‌و ڕۆژانه‌ى باسكردوه.
چۆن داعشه‌كان خۆیان گه‌یانده ژوره‌وه؟
باوەڕ وتویهتى:"ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردوو تەقینەوەیەک ڕویدا، چەکەکانمان هەڵگرتو چوینە دەرەوە، نەمانتوانی بڕۆینە دەرەوە چەتەکان ڕوبەڕومان بونەوە، ئێمەش وەڵاممان دانەوە لەوکاتەدا چەتەیەک لەبەردەمم هاتە دەرەوەو هەوڵیدا چەکەکەم لێ وەربگرێت، شەڕی دەستەو یەخە لەنێوانماندا ڕویدا، پاشان چەتەیەکی تر هاتو بەئامێرێکی تیژ لێیدام".
ئه‌و شه‌ڕڤانه زیاتر باسى ئه‌وكاته‌ى كردوه‌و دەڵێت:"دوای ئەوەی لێیاندام کەوتم‌و چەکەکشم کەوتەخوارەوە، چونکە نەمبینیەوە، من یەکسەر بەرەو نهۆمی سەرەوە سەرکەوتم، چەتەکان شوێنم کەوتبونو هەوڵیاندا ئێمە دەستگیربکەن، پاشان نارنجۆکێکی دەستییان فڕێ‌دا، لەئەنجامدا هەڤاڵ عاکف شەهید بوو من چەکی هاوڕێ شەهیدەکەم هەڵگرتەوەو وەڵامی چەتەکانم دایەوەو نەمهێشت چەتەکان بێنە سەرەوە ئەو ناوچەیەمان کۆنتڕۆڵکرد".
"له‌خواره‌وه ئاگریان كرده‌وه‌و داوایانكرد خۆمان به‌ده‌سته‌وه بده‌ین"
شەڕڤانەكه باسى ئهوهشیكردوه، "لەنهۆمی سەرەوە، ئێمە بەرگریمان کرد‌و ڕێگریمان کرد لەڕۆیشتنی چەتەکان، ئەوەی لەبیناکە دەچوە دەرەوەو هەوڵی هه‌ڵاتنى دەدا، ئێمە هێرشماندەکردەسەریان، بەڵام دوای ئەوەی بینییان کە ناتوانن، چەتەکان ئاگریان لەنهۆمی خوارەوە بەرداو دووکەڵێک بەرەو ئێمە سەرکەوت، وتیان خۆبەدەستەوەبدەن، بەڵام ئێمە گوێمان لێنەگرتو دۆخەکەمان کۆنترۆڵکرد".
هێزه‌كانى هه‌سه‌ده چۆن ئاماژه‌ى شهڕڤانهكهیان وه‌رگرت؟
باوەڕ جودی ڕایگەیاند، "شەڕڤانانی هه‌سه‌ده لەکاتێکدا لەو دەورە بون ئاماژەی بۆکردون وتیشی، "لەپەنجەرەیەکدا ئاماژەم بەهەڤاڵێکدا کاتێک بینیم نیشانەی سەرکەوتنی منی وەرگرتەوە، بەڵام ڕۆیشت، دەستبەجێ من بیرم کردەوە، ئایا ئەو هەڤاڵە منی نەناسیوەو نەیزانی کە ئێمە دەورەدراوین؟ یان چوو بۆ ئەوەی پلانێک بۆ ڕزگارکردنمان ئامادەبکات؟ دوایی دەرکەوت کە ئەو چوە بۆ ئەوەی پلانی ڕزگارکردنمان دابنێنن".
ئەو کە کارمەندی زیندانەکە بوە دەشگێڕیتەوە، "کەمێک دوای ئەوە جموجوڵێکی بەهێز لەڕێگەی چەکو ئۆتۆمبێلی قورسی هەڤاڵانی هەسەدەوە ڕویدا‌و لەبیناکە نزیکبونەوە کە ئێمە لەوێبوینو لەدەوروبەری بیناکە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، ئینجا لەڕێگەی بڵندگۆوە بانگیکردو وتی، هەڤاڵ باوەڕ وەرەخوارەوەو ئێمە ئێوە ڕزگاردەکەین، یەکسەر دابەزیم، بەڵام تاقمە چەتەکە گولەیەکیان لەبیناکەوە ئاراستە کردم، بەڵام ئۆتۆمبێلی هەڤاڵان دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردو چونە ناو بیناکەو ڕزگاریان کردم".
باوەڕ باسی لەوەشکرد، ئەو کە گوێی لەچەتەکان گرتوە بۆی ئاشکرابوە کە لەگەڵ دەرەوە پەیوەندیان هەیەو لەناوخۆیان قسەیان کردوە چەتەکان لەدەرەوە بەوانەی ناو زیندانەکانیان وتوە کە ناتوانین بچنە ناو زیندانەوە، چونکە بەرخۆدانی هه‌سه‌ده هەیە.
"تاوان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه"
جودی ئاشکراشیدەکات، تاوانی دڕندانە لەلایەن چەتەکانەوە لەزیندان ئەنجامدراوەو بەچاوی خۆی بینیویەتی یەکێک لەوکەسانەی چەتەکان دەستگیریانکردوە بەتانیو ئیزفنجیان داوە بەسەریاو بەزیندویی سوتاندویانە، سەری هاوڕێکانی بینیوە.
ئەو شەڕڤانە ڕزگار بوە وتیشی:"چەتەکان ئێستا له‌سوچێکی زینداندا گەمارۆدراون زیندانەکە ئێستا بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ههسهدهدایهو هیچ چەتەیەک ناتوانێت هەڵبێت".
ئەوەشی وتوه، "ئەو بەرخۆدانەی کردمان بوە هۆی ئەوەی ڕێگریی بکەین لەههڵاتنى هەزاران زیندانی کە بەهۆیەوە گەلەکەمان‌و خەڵکی هەرێمەکەمان لەکۆمەڵکوژییەکی گەورە پاراست".
شارپرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق