ڕۆژی 25-1-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی - ئیمارات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان "برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا."
هەر بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی جگە لە محەممەد بن زاید، لەگەڵ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆبووەتەوە.
هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەیوەندییەکی دۆستانەی مێژووییان هەیە، ساڵی رابردوو لەسەر داوای فەرمیی محەممەد بن زاید، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی و بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە کۆبووەوە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق