سەرۆك کۆمار قەیرانی دامەزراندنی میلاکی خوێندنی کوردی لە کەرکوك چارەسەر کرد

ليست هناك تعليقات

 


 لەسەر داوای بەڕێوەبەرێتی خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک، کە داواکەیان گەیاندبوە سەرۆك کۆماری عێراق بەمەبەستی پشتیوانیکردن، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە چوارسەد کەسی بۆ میلاکی خوێندنی کوردی دەرکردوە و موچەی یەک ساڵیشیان بەسەر یەکەوە وەرگرتوە.

بە پێی نوسراوێک کە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی کەرکوک ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراقی کردوەو تیایدا داوای دامەزراندنی ٦٢٧ کەسی کردوە بۆ میلاکی خوێندنی کوردی پارێزگاکە، وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی عێراق ڕەزامەندی داوە بە دامەزراندنی زیاتر لە٤٠٠ کەس لە پلەو ئەرکە جیاوازەکان و موچەی یەک ساڵی تەواویشیان پێدراوە لەگەڵ دەستبەکاربونیان.

بە پێی وتەی عەزیز مەجید جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق لە مانگی ١١ی ساڵی ڕابردوودا یەکەی سەرپەرشتیاری لە خوێندنی کوردی پەیوەندیان بە سەرۆکایەتی کۆمارەوە کردوەو داوای پشتیوانی سەرۆكکۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح یان کردوە بۆ دامەزراندنی ئەو فەرمانبەرانە کە پێشتر بە خۆبەخش و گرێبەست کاریان کردوە و نوسراوێکیان ئاراستەی سەرۆکی کۆمار کردوەو ئەویش پەیوەندی کردوە بە وەزیری پەروەردەوەو داوای لێکردوە ڕەزامەند بێت لەسەر داواکەی خوێندنی کوردی کەرکوک و داواکەیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکات و لەوێش چاودێری داواکە کراوەو کاری لەسەر کراوە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە ئەنجامدا لەو ژمارەیە زیاتر لە چوارسەد کەسیان لە پلەو ئەرکە جیاوازەکان دامەزراون و لەگەڵ فەرمانی دامەزراندنەکەشیان موچەی یەک ساڵی تەواویان پێدراوە.

جێگرەکەی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق ئەوەشی بۆ شارپرێس پشتراستکردەوەتەوە کە سەرۆککۆمار بەردەوام بەدواداچونی بۆ هەر بابەتێک کردوە کە داوا لە سەرۆکایەتی کۆمار کرابێت بۆ هاوکاری و پشتیوانی کردنی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif