پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی درێژکردەوە

ليست هناك تعليقات



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پڕۆژە بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی بۆ مانەوەی هێزە مەشقپێکەرەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەسندکرد و بەپێی بڕیارەکە هێزەکانیان تاوەکو 31-10-2022 دەمێننەوە.

ماوەی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە 31ـی ئەم مانگە کۆتاییدەهات، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاردرا وادەی مانەوەکە درێژبکرێتەوە. لە کۆی 666 پەرلەمانتار، 555 پەرلەمانتار دەنگیان بە مانەوەی هێزەکانیان داوە و 110 پەرلەمانتاریش دەنگیان بە گەڕانەوەی هێزەکانیان داوە.

بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەکە دوای سەردانی کرستینە لامبغێشت، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق هات کە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

دوای پەسندکردنی پڕۆژەیاساکە لە نۆ مانگی داهاتوودا 500 سەرباز و راوێژکاری ئەڵمانی مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان دەکەن و راوێژیان پێدەدەن؛ بەشی هەرە زۆری ئەو ژمارەیەش لە هەرێمی کوردستانن و 72.9 ملیۆن یۆرۆ بۆ خەرجییەکانیان تەرخان دەکرێت.

هاوکاریی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ساڵی 2014 دوای هێرشی داعش بۆسەر باشووری کوردستان دەستیپێکرد.

ئەڵمانیا لەو کاتەوە لە رێگەی دابینکردنی چەک، راوێژی سەربازی، پاڵپشتیی ئاسمانی و هەواڵگرییەوە یارمەتیی پێشکێش کردووە و لە هەوڵەکانی چاکسازیی پێشمەرگەشدا بەشدارە.

هاوکات بە پەسندکردنی پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە، ئەرکی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان کۆتایی دێت و چیدیکە فڕۆکەکانی لەو ناوچەیە ئۆپەراسیۆن ئەنجام نادەن.

فڕۆکە هەواڵگرییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوەکو ئاداری 2020 بەردەوام بوون لە کۆکردنەوەی زانیاری و هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ناوەندی بڕیاردانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش. بەڵام کابینەی ئۆلاف شۆڵتز، بڕیاریدا سووریا لە لیستی ئەو وڵاتانە لاببات کە فڕۆکەکانی دەتوانن ئۆپەراسیۆن تێیدا ئەنجامبدەن.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif