عیماد ئەحمەد
-
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌کرێ وه‌کو سه‌ره‌تای قۆناخێکی نوێ سه‌یر بکرێ، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به کوردستان رووداو و پێشهاتی نوێی به‌دوای خۆیدا هێنا که مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانن.
بڕوامان وایە هێزە سەرەکییه‌کان دەبێ به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخی نوێ‌دا بکه‌ن و گۆڕانکاری و چاکسازی دەستبەجێ لە ئاستی ناوخۆیان و ئینجا لە هەرێمی کوردستان ده‌ستپێبکه‌ن و سیستەمی حوکمڕانی بگۆڕن و خۆیان ئامادەبکەن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قۆناخه هه‌ستیاره به‌تایبه‌ت به ئاڕاسته‌ی ئاشتکردنەوەی خەڵک و جەماوەر، چونکه که‌میی به‌شداریی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق نیشانه‌ی نیگه‌رانی و دوودڵی و نەمانی متمانەی خه‌ڵکه به سیستەمی حوکمڕانی.
لەڕاستیدا لێکه‌وته‌کانی هه‌ڵبژادن و ئاڕاسته‌ی دانوستاندن و دەستێوەردانی زیاتری دەرەکی و غیابی حیکمەتی مامجەلال و هاوپه‌یمانێتییه‌کانیش ده‌رکه‌وتێکی دیکەن که مایه‌ی نیگه‌رانی و ره‌نگە ئاماژەی مه‌ترسیداریش بن، بۆیە لێکەوتەکانی ئەم قۆناخە پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش پێویستە مایەی هەڵوەستە و راچەنین و راچڵەکین و بەخۆداچوونەوەیەکی تایبەتی و بەکۆمەڵی جدی بن، بە جۆرێک وەڵامدەرەوەی پێشهات و ئه‌رکه‌کانی ئەم ماوە مێژووییە جیاواز و دژوارە بن.
لە نوێترین رووداویشدا بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی یاسای نەوت و گازی هەرێم کە رایگەیاند، "یاساکەی هەرێم گونجاو نییە لەگەڵ دەستووری عێراق"، لە بەرژەوەندیی هەرێم نییە یه‌کێکی دیکەیه له ئاڵنگارییەکان و گۆمەکەی به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی هه‌رێم شڵەقاند، به‌ڵام پێویستە دەسەڵاتی هەرێم بە هێمنی و بە وریایه‌کی زۆره‌وه مامەڵەی لەگەڵدا بکات، نه‌ک کاردانه‌وه‌ی سه‌رپێیی بنوێنێت. بۆیه وا پێویست ده‌کات هەوڵی جدی و فراوان بدرێت بۆ پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز لە عێراق بەپێی دەستوور بەشێوەیەک کە ماف و ئەرکی هەرێم به‌ڕوونی دیاری بکات و گه‌ره‌نتی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێت و به‌ڕوونی پێگه‌ی هه‌رێمی وه‌کو قه‌واره‌یه‌کی ده‌ستووریی تێدا پارێزراو بێ. چونکه بۆ ئێمە روونه چارەسەری کێشەکان بە کەمکردنەوەی دەسەڵاته‌کانی هەرێم یان به دەستێوەردانی حکومەتی ئیتحادی ناکرێت لە کاروباری هەرێم، به‌ڵکو پێویست به دیالۆگێکی فراوانی گشتگیر هه‌یه، چونکه نادیده‌گرتنی پێگه‌ی ده‌ستووریی هه‌رێم گه‌وره‌ترین سه‌رپێچییه له‌سه‌ر ده‌ستوور.
بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرایه گەندەڵی و ناعه‌دالەتی و نه‌بوونی ئه‌من و ئاسایش لە ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومەتی ئیتحادیش زۆرە، دۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی لە شارەکانی خواروو و نێوه‌ڕاستی عێراق له ئاستێکی شایستەدا نییە، ئەوە سەرەڕای دەوڵەمەندی شارستانی و فەرهەنگی و ئیداری و ئابووریی عێراق، بەڵام دیسان دۆخی ئەوێش ئەوە نییە ئاهی بۆ بخوازرێت، لەم ڕووەوە په‌نابردن بۆ به‌غدا لەدژی دەسەڵاتدارانی هەرێم هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه، چونکە (ئەگه‌ر کەچه‌ڵ تیمارکەر بووایه تیماری سەری خۆی دەکرد)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە رای گشتیی کوردستان بەهۆی تووڕەییان لە هێزە دەسەڵاتدارەکان و بەهۆی ئەو ناعەدالەتی و جیاکارییە حزبییەی هەستی پێ دەکەن دۆخەکە بەو شێوە سه‌یر نه‌که‌ن، بەتایبەت گەنجان و لاوان و توێژی کەمدەرامەت و فەرمانبەران و مووچەخۆران کە ئەمەش ئاماژەی مەترسییەکی هەرە راستەقینەیە و گۆڕانێکی تەواو دراماتیکە لە تێڕوانینی گشتی بۆ چەمکی کوردایەتی کە رووبارێک خوێن و چەند سەدەیەک راپەڕین و شۆڕشی لەپێناودا خوڵقاوە.
له سایه‌ی ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی کوردستاندا پێویسته گۆڕانکاریی بنەڕەتی و سه‌رانسه‌ری ئەنجام بدرێ به‌تایبه‌ت لە بواری دارایی و ئیداری و ئەمنیدا که ببێته مایه‌ی گێڕانه‌وه‌ی متمانه. له‌م پێناوه‌دا ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و زه‌مینه خۆشکردن له به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌کی پاک و بێگه‌رد و دانانی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن لە لایەن په‌رلەمانی کوردستانەوە که جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی ده‌نگده‌ران بێت کاری هه‌ره له پێشه به جۆرێک پاراستنی هه‌رێم و ده‌ستکه‌وته‌کانی و ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایەتی زامن بکات.
هەر لەم نێوەندەدا رەنگە یه‌کێکی دیکە له هه‌نگاوه پێویسته‌کان ئه‌وه بێ له پێکهاتەی کابینەی داهاتوو گۆڕانکاریی ریشەیی و نەوعی بێتەدی بەتایبەتی بەڕێوەبردنی دۆسیەی وزە و سامانە سرووشتییه‌کان کە گرنگە بەشێوەیەکی راستەقینە بەدامەزراوەیی و بە نیشتیمانی بکرێت و بخرێتە چوارچێوەیەکی کۆک لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تەبا لەگەڵ دەستووری عێراقدا.
دواجار دەتوانم بڵێم کوردستان بەشێوەیەکی رەها لەنێوان هات و نەهات دایە، لەنێوان دەروی دەستکەوت و بوونی مەترسیی راستەقینەیە دایە، بۆیە تۆکمه‌کردنی ئه‌زموونی هه‌رێم له ناوه‌وه، پاڵپشت به ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵک و بەدەستهێنانەوەی دووبارە پشتیوانی‌یان هه‌نگاوێکی ئێجگار گرنگه، جگه له‌م شاڕێیه، هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێکی دیکەمان له‌به‌رده‌مدا نییه، چونکه بێ پشتیوانی خه‌ڵک و به‌هێزکردنی ئه‌زموونه‌که‌مان له رێگه‌ی چاکسازییه‌کی راسته‌قینه و دیالۆگێکی ئەقڵانی و دواجار رێکەوتنێکی هاوسەنگ و جێگیر لەگەڵ بەغداد ناتوانین قه‌یرانه‌کان تێبپه‌ڕێنین و پێگه‌مان به‌هێز بێ له کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهاندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق