نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمڕۆ هەینی سەرووی 112 دۆلارە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە تاوەکو نزیکەی 120 دۆلار بەرزبووەوە. نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی رووسیایە بۆسەر ئۆکراینا.
بەپێی نرخەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئەمڕۆ هەینی 04-03-2022 بە 112 دۆلار و 40 سەنتە، هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسیش 110 دۆلارە.
سزاکانی سەر کەرتی وزەی رووسیا وایانکردووە لە چەند رۆژی رابردوودا و بەتایبەتی لە رۆژی پێنجشەممە 24-02-2022وە و دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، بەردەوام بەرزببێتەوە. رووسیا دابینکەرێکی سەرەکیی سووتەمەنییە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئێستاش بەهۆی ئەو هێرشانەیەوە بۆسەر ئۆکراینا، یەکێتیی ئەوروپا چەندین سزای بەسەر رووسیا سەپاندووە.
ئەمڕۆ نۆیەم رۆژی هێرشەکانی رووسیایە بۆسەر ئۆکراینا. یەکێتیی ئەوروپا، بەریتانیا و ئەمریکا یەک لەسەر یەک سزای زیاتر بەسەر رووسیادا دەسەپێنن. بەهێزترین زەبر کە تاوەکو ئێستا لە ئابووریی رووسیا درابێت، بێبەشکردنیەتی لە سویفت.
سویفت چییە؟
وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی تاوتوێی خستەبازاڕی 60 ملیۆن بەرمیل نەوت دەکەن لەو یەدەگە ستراتیژییەی هەیانە، ئەوەش بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی نەوت.
رووسیا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئۆکراینای ناوناوە "ئۆپەراسیۆنی تایبەت"، رۆژانە چوار بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و دوو بۆ سێ ملیۆن بەرمیل بەرهەمی نەوتی هەناردە دەکات.
نرخی زێڕ و زیو
نرخی زێڕیش لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزبوونەوە و دابەزینی بەخۆوە بینیوە، ئەمڕۆ هەینی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1939 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زیویش بە 25.15 دۆلارە.
بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 250 دیناری عێراقی
یۆرۆ - دۆلار 1.103 EUR/USD
پاوەند - دۆلار 1.334 GBP/USD
دۆلار - یەن 115.442 USD/JPY
دۆلار - لیرە 14.14 USD/TRY
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 26 هەزار و 50 تمەن USD/IRR
یەک دۆلاری ئەمریکی - 110 روبڵی رووسی
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق