ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت.
دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕاوێژكاری باڵا لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی ڕووداودا ئاشکرای کرد کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی نەوتی خۆی و هەروەها بەردەوامیش دەبێت لە گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەو بابەتە.
سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب گوتی، "بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق خوێندنەوەیەکی ناڕاستی دەستوورە". هەروەها گوتیشی، "دادگەی فیدراڵیی عێراق دەستووری پێشێلکردووە". دڵشاد شەهاب ئاشکرایشی کرد کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کارایە و هەڵناوەشێتەوە.
لەبارەی ئەوەی کە گوایە چەند دادوەرێکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق نزیکن لە سەدر و حەلبووسییەوە و بەشێک بوون لەو بڕیارەی درا، دڵشاد شەهاب گوتی، "رەوتی سەدر و حەلبووسی رەتیان کردووەتەوە ئەو دادوەرانە سەر بە ئەوان بن". بەڵام نەیشاردەوە کە زۆربەی دادوەرانی لە عێراق لە ژێر کاریگەریی حیزبیدان لە بڕیارداندا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق