عوسمان گوڵپی
-
لە سی ساڵی ڕابردوودا بە جێگیری دوو حیزب لە دەسەڵاتدا بوون کە (یەکیەتی و پارتی)ن، بە تەنیشتیانەوە ئەوەی کە گۆڕاوە هێزەکانی دەرەوەی ئەو دوو حیزبە بوو، کە لە کابینە جیاوازەکاندا هاوبەش و شەریکیان هەبووە، کە هەر ئەم هاوبەشانەیان هەندێك جار ئۆپۆزسیۆن بوون، ئەگەرچی شێوازی بەشداری و بێ دەسەڵاتیان لە حکومەت و بەرژەوەندیخوازی بەشێك لە نوێنەرەکانیان هەمیشە وایکردوە ئەم هێزانە ئەو ئامانجە نەپێکن کە بانگەشەیان بۆ کردوە و بەشداری لە حکومەتیان بەزیان بەسەردا شکاوەتەوە و سودمەند تەنها ژمارەیەك کەسی هێزەکانبن، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کە خەڵك بێ هیوابێت و پێیوابێ بەتەنیشت دەسەڵاتەوە ئۆپۆزسیۆنێکی شکستواخردوومان هەبووە.
لە ئێستادا هەرسێ هێزی (کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ) لەدەرەوەی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و ئۆپۆزسیۆنن، ئەگەرچی یەکگرتوو کۆمەڵ لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی دا بەشدارن و لە کابینە جیاوازەکانی حکومەتیشدا پشکداربوون، بەڵام نەوەی نوێ کە ماوەی چەند ساڵێكە دروست بووە و لە هیچ وێستگەیەکدا پشکداری دەسەڵات نەبووە.
دەسەڵات یان یەکێك لە حیزبەکانی دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن وەك هەویری دەمی قولاپ بەکار بهێنێت بۆ گرتنی ماسیەکانی خۆی.
ئەم سێ هێزە کە خاوەنی ١٦ کورسی پەرلەمانین لە چوارچێوەی فراکسیۆنی حیزبەکانیان، لە ئێستادا بە هۆی جوڵەیەکی سەرۆکی نەوەی نوێوە نزیکبوونەوەیەك دەبینرێت لە نیوانیاندا بە ئامانجی نزیکبوونەوەی زیاتر.
ئەم سێ هێزە بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەری دروستکەن دەبێت پێکەوە خاوەنی ڕووئیایەکی ڕوونی هاوبەشبن بە متمانەیەکی گەورەوە ڕیزەکانیان ڕێکخەن چ لەسەر ئاستی پرسە پەرلەمانیەکان و چ لەسەر ئاستی سیاسەتی حیزبی، کە لە ئێستادا نە لە نێو فراکسیۆنەکانیان ئەمە دەبینرێت و نەلەسەر ئاستی حیزبی.
گەر سەرنجی چەند مانگی ڕابردوو بدەین دەبینین لە چەندین پرسی گرنگدا چ لە بەغداد و چ لە هەرێم ئەم سێ هێزە بە جیا مامەڵەیان لەگەڵ پرسەکاندا کردوە، ئەمە پێماندەڵێت کە ئەم سێ هێزە خاوەنی هیچ پرۆژەیەکی ئۆپۆزسیۆنی هاوبەش نین، ڕەنگە هەریەك لای خۆیەوە تێڕوانینی هەبووبێ لە پرسەکاندا و ئەم تێڕوانینانەش نزیکبووبن لە یەکەوە، بەڵام ئەمانە هیچیان نابنە هاوپرۆژەیی، لانیکەم بۆ ئەوەی هاوڵاتیانیان بەرچاوڕوونبن و وەك یەك پاکێج تەماشای ئۆپۆزسیۆن بکەن.
سەرنج بدەن لە هەرێمی کوردستاندا پرسەکانی وروژاندنی دەستوری هەرێم، پرسی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنی هەرێم و پرسی فشارەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان و ناڕەزایی خەڵك، هەموو ئەم پرسانە گرنگ و چارەنوس سازن چ بۆ هێزە ئۆپۆ سیۆنەکان و چ بۆ خەڵك
کاتێك ئەم سێ هێزە بۆ خۆیان خاوەنی پرۆژە نابن، بە ناڕاستەوخۆشبێ دەبنە بەشێك لەو پرۆژانەی کە دەسەڵات هەیانە، هەرچەند ئەم سێ هێزە بۆ خۆیان خاوەن ڕای خۆشیانبن، چونکە یەك نەخستنی ڕاکان و پێکەوە کارنەکردن دەچێتە خزمەت دەسەڵات و پرۆژەکانیان، بەتایبەت لەوکاتانەی کە یەکیەتی و پارتی ناکۆك دەبن وەك ئێستا.
بۆیە دەبێت ئۆپۆزسیۆن زۆر وریایانە مامەڵە بکەن و نەچنە نێو ململانێکانی یەکیەتی و پارتیەوە
چونکە یەکیەتی و پارتی ئەگەرچی لەسەر چەند پرسێك ناکۆكبن، ئەوا دەیان پرسیتر دەیانباتەوە سەر مێزی ڕێککەوتن، دواجار ئەوانەی دەبنە بەشێك لەو ململانێیە زیان دەکەن، بچوکترین زیانیش کاڵبوونەوەی هێڵی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆسیۆنە.
ئۆپۆزسیۆن چەند دەنگێكی لاوازیشبێت پێویستە دەستبەو هێڵە جیاکەرەوەی نێوان خۆی دەسەڵاتەوە بگرێت، چونکە هەر کاڵبوونەوەیەکی ئەم هێڵە بە قازانجی دەسەڵات دەشکێتەوە نەك ئۆپۆزسیۆن، وادەکات کە دەسەڵات یان یەکێك لە حیزبەکانی دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن وەك هەویری دەمی قولاپ بەکار بهێنێت بۆ گرتنی ماسیەکانی خۆی.
لە کۆتایدا پێموایە هەر هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان پێکەوە خاوەن پرۆژە و ڕووئیایی ڕوونی خۆیانبن گرنگە و دەبێتە قۆناغێکی نوێی کاری ئۆپۆزسیۆنی، ئیدی گرنگ نیە پرۆژەکانیان جێدەگرن یان نا، ئەوە ژمارەی کورسی پەرلەمانی و ناکۆکی نێوان دەسەڵات ئەو هاوسەنگیە دەگۆڕێت، گرنگ ئەوەیە دەنگدەر و خەڵك بە ڕوونی بزانن کە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان چیان دەوێت و داکۆکی لەچی دەکەن، بە پێچەوانەوە ناڕوونی سیاسەت و پرۆژە و بۆچوونەکان و دووریان لەیەك و کاڵکردنەوەی هێڵی نێوان خۆیان و حیزبە دەسەڵاتدارەکان وادەکات کە خەڵك هەموان بخاتە یەك بازنەی حیزبیەوە و ئەم خستنە نێو یەك بازنە حیزبیەش بەتەنها یەکیەتی و پارتی قازانجی لێ دەکەن و ئۆپۆزسیۆن زەرەرمەند.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق