هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بۆنه‌ى نه‌ورۆز

ليست هناك تعليقات


 علی باپیر
-
به‌گشتى یادكردنه‌وه‌ى بۆنه‌كان (مناسبات) له‌بازنه‌ى ڕه‌وا (مباح)دایه‌، چ بۆنه‌ى ئایینى بن، وه‌ك: دوو جه‌ژنه‌كانى ڕه‌مه‌زان‌و قوربان‌و، بۆنه‌كانى: له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر "صلى الله علیه‌ وسلم"و ئیسراو میعراج‌و، كۆچكردن (هجره‌)و، جه‌نگى به‌درو ئازادكردنى مه‌ككه‌و...هتد)، وه‌ چ بۆنه‌ى نه‌ته‌وه‌یی بن وه‌ك: نه‌ورۆز، وه‌ چ بۆنه‌ى نیشتیمانیی بن، وه‌ك: مه‌رگه‌ساتى كیمیایی بارانى هه‌ڵه‌بجه‌و، كاره‌ساتى به‌ناو ئه‌نفال‌و، ڕاپه‌ڕینى شكۆمه‌ندیی جه‌ماوه‌ریی ساڵى (1991)و...هتد، چونكه‌ بناغه‌ له‌ هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كاندا بریتیه‌ له‌ ڕه‌وایی‌و ڕێپێدران، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ریعه‌ت قه‌ده‌غه‌ى كردبێ، وه‌ك زانایان گوتوویانه‌: (((((((الأصل فی المعاملات الإباحة، إلاّ ما حرّمه الشرع)، ئنجا بێگومان مه‌سه‌له‌ى یادكردنه‌وه‌ى بۆنه‌كان (المناسبات)یش كه‌ ڕۆژی نه‌ورۆز یه‌كێكیانه‌، له‌بازنه‌ى عاده‌ت‌و هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كاندایه‌و هیچ ده‌قێكى تایبه‌تى شه‌ریعه‌تیش له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كران‌و ڕێ لێگیرانى نیه‌.

ده‌شگونجێ فه‌رمووده‌ى خوا عز وجل: {ۆذكِّرْهُمْ بِأیَّامِ اللَّهِ...} إبراهیم -5-، واته‌: وه‌ڕۆژه‌كانى خوایان بیربخه‌نه‌وه‌...، بكرێته‌ به‌ڵگه‌ى ڕه‌وایی‌و شه‌رعیی بوونى یادكرنه‌وه‌ى بۆنه‌كان، به‌مه‌به‌ستى په‌ند لێوه‌رگرتن، جا چ بۆنه‌ى ناخۆش‌و تاڵ، چ خۆش‌و شیرین بن.

ڕۆژى نه‌ورۆزیش كه‌ (21/3)ى هه‌ر ساڵێكه‌، چ به‌ڕۆژى تازه‌و سه‌ره‌تاى ساڵ دابنرێ، چ به‌یادی ده‌ربازبوون له‌ حوكمڕانیی حوكمڕانێكى خوێنمژو دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسیی كوردی، یادكردنه‌وه‌ى شتێكى ڕه‌وایه‌و گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆنیه‌تى یادكردنه‌وه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى شه‌ریعه‌ت‌و ئه‌ده‌ب‌و به‌ها به‌رزه‌كانی دابێ.

چونكه‌ هه‌م دڵخۆشیی ده‌ربڕینى خه‌ڵك به‌وه‌ كه‌ ساڵێكى تازه‌ى ته‌مه‌نیان ده‌ست پێده‌كه‌ن‌و له‌سه‌رماو سۆڵه‌ى زستان قوتاریان ده‌بێ‌و ده‌كه‌ونه‌ كه‌شى ئاو و هه‌وا خۆش‌و پڕ گوڵ‌و گوڵزارى به‌هاره‌وه‌، شتێكى مه‌نتیقی‌و چاوه‌ڕوانكراو و گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى شه‌ریعه‌تداو، هه‌م شادمانیی ده‌ربڕینییان به‌وه‌ كه‌ كاتى خۆى له‌و به‌رواره‌دا گه‌لى كورد له‌ حوكمڕانێكى زۆردارو خوێن ڕێژ قوتارى بووه‌و، بۆته‌ خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت‌و قه‌واره‌ى سیاسیی‌و سه‌ربه‌خۆى خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌و مێژووییانه‌ى له‌وباره‌وه‌ هاتوون، ڕاست بن، هه‌رچه‌نده‌ ته‌م‌و مژو گومانى زۆر له‌وباره‌وه‌ هه‌یه‌"، شتێكى ئاسایی‌و ڕه‌واو بێ گرێ‌و گۆڵه‌.

مه‌سه‌له‌ى ئاگر كردنه‌وه‌ش له‌ڕۆژى نه‌ورۆزدا مادام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ مه‌به‌ست پێى به‌پیرۆزگرتنى ئاگره‌ --كه‌ عاده‌تى مه‌جووسییه‌ ئاگر په‌رسته‌كانه‌"------------، هیچ گرفت‌و ئیشكالێكى تێدانیه‌، مه‌گه‌ر خوا نه‌كرده‌ كه‌سێك به‌و نیازو مه‌به‌سته‌ ئاگر بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌وكاته‌ هه‌ركه‌س به‌پێى پاڵنه‌رو نیه‌تى خۆى بۆى حیساب ده‌كرێ‌و، ئه‌وه‌ى نیازو پاڵنه‌ره‌كه‌ى ڕه‌واو شه‌رعیی بێ، ڕه‌فتارو هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ڕه‌وایه‌و، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش، به‌پێچه‌وانه‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ته‌ یادى نه‌ورۆز یان جه‌ژنى نه‌ورۆزیش، جگه‌ له‌ گه‌لى كورد زۆرێك له‌ گه‌لانى دونیا، وه‌ك بۆنه‌یه‌ك ته‌ماشاى ده‌كه‌ن‌و یادى ده‌كه‌نه‌وه‌و تایبه‌ت نیه‌ به‌ گه‌لى كورده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ى خه‌ڵكى كورد پێیان وایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گه‌لى كورده‌وه‌!




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif