كاوان شێخ سعید
-
زامی جستەی هەڵەبجە و مەرگەساتەکەی ناخی مرۆڤایەتی هەژاند بەجۆرێک کە زۆرێک لەبێئاگاکانی لە دڕندەیی مرۆڤ ودیکتاتۆرە خۆسەپێنەکان بێدارکردەوە و ئەو ڕاستییەی گەیاندن کە مرۆڤەکان ئەگەر لەئاکارو تایبەتمەندی مرۆڤ بوونی خۆیان دورکەوتنەوە دەبنە دڕندەترین بونەوەری بێبەزەیی ،،ئەم ڕاستییە لە تراژیدیاو مەرگەساتی هەڵەبجەدا
بۆدونیا سەلمێنرا ، بۆیە هەر زوو مرۆڤایەتی بڕیاری بەخۆداچونەوەی داو کاری لەسەر ڕێگری لە دوبارە بونەوەو دروستکردنی بەربەست کرد بەجۆرێک هەڵەبجەو کارەساتە ناخ هەژێنەکەی هەمیشە لەیادبێت و وەک زەنگێکی بێداری بەزرنگاوی بمێنێتەوە ،بکرێتە پەندو وانە
تامرۆڤەکان ڕێز لەمرۆڤ بوونی خۆیان بگرن و کەرامەت و ژیان و ئازادیان بەپارێزراوی بمێنێتەوە . سەرەنجام دەبوو ئەم بارودۆخە گران و سەختە سەپێنراوە کە هەڵەبجەییەکان تیایدا بونە سوتماک بکرایەتە پەندو وانە بۆ خودی کورد بەگشتی و بەرپرسیارانی ئەم هەرێمە بەتایبەتی نەدەبوو لەئاستیدا وێژدانی بەرپرسان و کاربەدەستان بێوەفاو بێباکو سپڵە بوایە ، مەرگەساتی هەڵەبجە و خوێنی شەهیدەکانی بویە ناسنامەی مەزڵومییەتی میللەتێکی ژێر دەستەو چەوساوە ، بویە هەوێنی گیرسانی دەسەڵاتێکی لەقو گێڕ و بێئەرزش ، لەهەمانکاتدا بویە ناسنامەو گەیەنەری پەیامی چەوساوەیی و ژێردەستەیی وئازاری میللەتی کورد بە دنیا بەجۆرێک کە بەسەدساڵ خەباتی چەکداری و قوربانی دان کورد نەیدەتوانی ئەوپەیامە بەسۆیە بەوجۆرە گایگەرو خێرایە بگەیەنێت،
، ئەم بێهەڵوێستی و نامەردییە بەرامبەر بە هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان دەکرێت ساڵ لەدوای ساڵ فاڵچیی و درۆزنە کانی شۆڕشی کودایەتی و هەلپەرست و خاک فرۆش و گەندەڵەکان نیشانی دەدەن ئەوڕاستییە دەسەلمێنێت کەئەوان هەر لە سەرەتاوە هەڵەبجەیان کردە قوربانی جێگرەوەی مانەوەی خۆیان و سەرانیان ، هەر ئەوان بوون پشتیوان و داڕێژەری پلانی مەرگەساتی هەڵەبجە و چاوساغ و سورەی بەرلەشکری ئێرانییەکان . ئەگەرچی دەکرا لە دڵدانەوەو ئاوەدانکردنەوەو ساڕێژکردنی برین و هەڵگرتنی ئاسەوارەکانی ئەو کارەساتە درێخی نەکرایە ،پشکێکی تایبەت بۆ قەرەبو ئاوەدانی شارەکە دەستەبەر بکرایە ئەگەرچی لەئاست پشکی بەرپرسێکی گەندەڵی چەتەی حیزبی کەلەشەوێکدا زیاد لەملێونک دۆلار لە قوتی خەڵک دەدزێت ، بەڵام بەداخەوە خەبات و قوربانی و مەرگەساتی هەڵەبجە بۆ سودی هەڵەبجەییەکان نەگەیشتە ئاست سەرمایەی دزراوی بەرپرسێکی چەتەی گەندەڵی حیزبێک ،بۆیە من دەڵێم پێویستە هەڵەبجەییەکان پەندو وانە لەڕابردوو وەرگرن و بۆخۆیان بژین . بۆخۆیان بژین ، بۆ هیچ درۆزن دزێوێک نەبنە قوربانی وڕێز لە کەرامەت و عیزەتی بەرزی نەفس و هەڵوێستی نیشتمانی و کورد پەروەرانەی خۆیان بگرن ....
نەمری بۆشەهیدانی سەربڵندی هەڵەبجە سەرشۆڕی و ڕسوایی بۆ جەردەو تاڵانچی و ماف خۆرانی ئەم گەلە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق