باڵیۆزى ئێران لە عێراق: نابێت کەلێنى نێوان شیعەکان بەردەوام بێت

ليست هناك تعليقات



باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراق دەڵێت، نابێت کەلێنى نێوان هێزە شیعەکانى عێراق بەردەوام بێت و دەشڵێت: "هیوامان وایە هێزە شیعەکان لەگەڵ کورد و سوننە بگەنە سازان".

ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراق بە ئاژانسى ئیرناى وڵاتەى راگەیاندووە: "ئەو کەلێنەى لەنێوان هێزە شیعەکاندایە نابێت بەردەوام بێت و هیوامان وایە کە بگەنە سازان لەبارەى پرسی گەورەترین فراکسیۆن و سەرۆکوەزیران. هەروەها هیوامان وایە لەگەڵ هەردوو لایەنى کورد و سوننە بگەنە سازان بۆ ئەوەى عێراق لەو چەقبەستووییەی ئێستاى دەربچێت".

مەسجیدی ئاماژەى بەوە دا، دانوستاندنی ئەمدواییەى نێوان رەوتى سەدر و چوارچێوەى هاوئاهەنگى باش بووە و ئاماژە زۆرن بۆ ئەوەى کە دەگەنە سازان .

ئەو گوتانەى باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە عێراق لە کاتێکدان، هێزە شیعەکان بەسەر دوو بەرەی سەرەکییدا دابەشبوون، رەوتی سەدر خاوەنی 73 کورسی پەرلەمانە و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لێکتێگەیشتنی هەیە و ئەو لێکتێگەیشتنەش بنەمای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بوو. 

لەلایەکی دیکەوە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ژمارەیەک هێزی دیاری شیعەی تێدایە، لەوانەش هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif