بەهجەت ئەحمد
-
لەبەرواری ٢٤-٣-٢٠٢٢ بەنوسراوی ژمارە ٨٧ کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کراوە بە ئیمزای وەزیری نەوتی عێراق، تێدا داوای جێبەجێکردنی بریاری دادگای فیدرالی کردوە تایبەت بە نادەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێم ژمارە ٢٢ ی سالی ٢٠٠٧ بەم شێوەیە:
١- وەزارەتی نەوت داوای کردوە کە سەرجەم گرێبەستەکانی حکومەتی ھەرێم لەگەل کۆمپانیا نەوتیەکان و حکومەتە بیانیەکان کردویەتی تایبەت بە کۆی پرۆسە نەوتیەکان بخاتە بەردەم وەزارەتی نەوت تا ھەلسەنگاندنی بۆ بکرێت، دووبارە رێک بخرێنەوە بەپێی یاسا ی فیدرالی .
واتە گرێبەستی حکومەتی ھەرێم لەگەل تورکیا بۆ ھەناردە کردنی نەوتی ھەرێم و سەرجەم گرێبەستەکانی کۆمپانیا بیانیەکان کە ژمارەیان ٤٢ گرێبەستە ھەموار دەکرێتەوە، حکومەتی عێراق وەک پێشتر پێشبینیمان کردبوو وەک ئەمری واقع مامەلەی کرد لەگەل گرێبەستەکانی ھەرێم
٢- دامەزراندنی کۆمپانیای سەرچاوە نەوتیەکانی کوردستان KROC) Kurdistan Resources Oil Company)
کەراستەوخۆ دەبەسترێت بە وەزارەتی نەوت بارەگای سەرەکی لە ھەولێر دەبێت، سەرپەرشتی کۆی پرۆسە نەوتیەکان دەکات لەھەرێم
٣- داخستنی ھەژماری بانکی نەوتی ھەرێم لە ھالک بانکی تورکی و کردنەوەی ھەژمارێکی نوێ لە بانکێکی جیھانی، دەرچوونی داھاتی نەوتی ھەرێم لەژێر دەستی تورکیا
٤- کەم کردنەوەی تێچووی گواستنەوەی نەوت و سەرجەم تێچووە نەوتیەکانی تر، بەرزکردنەوەی ئاستی نرخی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم ھاوشێوەی سۆمۆ، راگەیاندنی مانگانەی بری نەوتی ھەناردەکراو و داھاتەکەی
٥- لە نوسراوەکەدا ھۆشداری دراوەتە حکومەتی ھەرێم لەئەگەری جێبەجێکردنی بریاری دادگا و فەرامۆش کردنی نوسراوەکە، کە دەبێت لە ماوەی دوو مانگ پرۆسەکە کۆتای بێت.
بەم پێیە، وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی ھەرێم تەنھا رۆلی ھاوبەشی کردن دەبێت لە پرۆسەی سەرپەرشتی کێلگە نەوتی و غازیەکانی ھەرێم ناتوانێت ھیچ بریارێکی تاک لایەن بدات، ھاوشێوەی نەوتی باشور و ناوەراستی عێراق نەوتی ھەرێم دەچێتە ھەمان سیستەم و داھاتەکەی دەبێتە داھاتی گشتی بەپێی مادەی ١١١ لە دەستور .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق