سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق: هێرشه‌كانى توركیا هێرشه‌ بۆسه‌ر سه‌روه‌رى عێراق

ليست هناك تعليقات



وته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانى توركیا هێرشه‌ بۆسه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى عێراق و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراقه‌.

وته‌بێژێك به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى توركیا بۆسه‌ر سنوره‌كانى عێراق له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌م هێرشانه‌ به‌ هێرش بۆسه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى و سه‌روه‌رى خاكى عێراق ده‌زانێت.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هێرشانه‌ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى عێراق قبوڵكراو نیه‌و جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندیه‌كى باش له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆیه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ سه‌ربازیانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌پێویستى ده‌زانن ڕێز له‌سه‌روه‌رى خاكى عێراق بگیرێت.


هه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌ى وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق هاتوه‌، عێراق ڕ‌تى ده‌كاته‌وه‌ خاكه‌كه‌ى ببێته‌ مه‌یدانى ته‌سفیه‌ى حساباتى هیچ لایه‌نێك و هیچ هێرشێكى دژمنكارانه‌ى دراوسێكانیشى قبوڵ ناكات.

رۆژى 18 ئه‌م مانگه‌ توركیا ده‌ستپێكى ئۆپه‌راسیۆنێكى نوێى بۆسه‌ر گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ڕاگه‌یاندو ئه‌مرۆش وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وولاته‌ كوژرانى ئه‌فسه‌رێكى له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif