دوای رێککەوتنی نێوان هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و ورمێ، ئەمڕۆ چوارشەممە 13-4-2022 دەرگایێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرایەوە.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگای گومرگی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەپێی خاڵی 12 لە رێککەوتنی نێوان پارێزگای هەولێر و ورمێ کە لە 22-2-2022 واژۆی لەسەر کراوە، بڕیار درابوو لە نێوان حاجی ئۆمەران و پیرانشار سێ دەروازە هەبن، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆری بازرگانی و گەشتیاری لە سنوورەکە خێراتر بکرێ و کارئاسانی بۆ بازرگان و کاسبکار و گەشتیاران فەراهەم بێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 13/4/2022 بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردن و دەروازەی سێیەم کرایەوە.
سیروان حوسێن ئاماژەی بەوەدا دەرگاکە تایبەت دەبێت بە کاروباری بازرگانی بۆ هاوردە و هەناردە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە ناوەڕاستی نیسانی ساڵی 2008 بە فەرمی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا ناسێندرا، سنورەکە دوو دەروازەی هەبوو، یەکێکیان تایبەت بوو بە هاوردە و هەناردەی کاڵا و کەلوپەلی ترانزێتی و هاموشۆی گەشتیاری، ئەوەی دیکەشیان بازارچەیێک بوو بۆ کڕینی کەلوپەلی ئێرانی.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق