بزووتنەوە: ئەوەی ئێستا هەیە مایە پووچ بوونە

ليست هناك تعليقات



ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی هێرشی توند دەكاتە حكومەتی هەرێم و دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت، جگە لە بێحورمەتكردنی هاووڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی هیچ شتێکیتر نیە.


سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە كوردپلاتی ڕاگەیاند، حكومەتێك نەتوانێت چارەسەری قەیرانەكانی مووچە و ئاو و كارەبا و شەقام و دەرمان و سەرجەم سێكتەرەكانی دیكە بكات، 

وتیشی"دوای بەشدارینەكردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو، ئەوە سەلمێنرا كە گەل داوای هەڵوەشانەوەی حكومەت و دەستبەرداربوونی حوكمڕانەكانی ئێستای هەرێم دەكات لە دەسەڵات".

ئاشكراشیكرد، ئەوەی ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت، جگە لە بێحورمەتكردنی هاووڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی لەلایەن بەناو حكومەتێكی مایەپووچ هیچ شتێكی دیكەی لێنابینرێت.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif