جێگری سەرۆكی پەرلەمان: پرۆسەی هەڵبژاردن مافی گەلەو نابێت كەس ئەو مافە زەوتكات

ليست هناك تعليقات



جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە دیدارێکی پەرلەمانیدا باس لە ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیكرد

د.هێمن هەورامی بەگرنگییەوە تیشکی خستەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و ڕایگەیاند؛ شەفافییەت و متمانەی زیاتر بە پڕۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن بەوە زیاتر دەبێت کە هەر چوارساڵ جارێک هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بکرێت، و تۆماری دەنگدەران نوێبکرێتەوە، یان سوود لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران لە کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەربگیرێت"، هاوکات ئەوەی خستەڕوو، کە هەڵبژاردن و پڕۆسەی دیموکراسی مافی گەلە و نابێت هیچ کەس و لایەنێک ئەم مافە زەوتبکات. 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە یاسای هەڵبژاردن کرد، کە پێویستە بە جۆرێک بێت خواستی دیموکراسی و گەرەنتی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیاندا بکرێن و دوور بێت لە میزاج و بەرژەوەندیی تەسکی حیزبەکان، و هەر چوار ساڵ جارێک بە بیانووی خراپی یان باشی ئەنجامەکانیان داوای هەمووار یان هێشتنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەکەن. 

لە بەشێکیتری قسەكانیدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، باسی لە لێکتێگەیشتنی سیاسی و کاری دامەزراوەیی پەرلەمان کرد، کە تەواوکاری یەکترن، و ناکرێت کۆسپ و ئاستەنگەسیاسییەکان درێژەی پێبدرێت، بەبیانووی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی پەرلەمان، کاری دامەزراوەیی و بەرپرسیاریەتی یاسایی پەرلەمان نادیدەبگیرێت. 

.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif