مەلەوانە درۆزنەکە، سەڕەتانی پۆپۆلیزمی ئۆپزسێۆن،
-
شنیار ئەنوەر
-
کێشەی پۆپۆلیزم ئەوەنیە کە داواکاریەکانی خەڵک زەق دەکاتەوە، بەڵکو کێشەکە ئەوەیە لەسەر حسابی داواکاریەکانی خەڵک دەنگ کۆدەکاتەوەو بەڵێنی درۆینەو کورتخایەن و بێبنەما ئەدات، هیوای ساختە دروستدەکات خۆی دەکاتە فریادرەسو بەوەت کە عاسای سەحری پێیەو بانگەشەی ئەوەدەکات کە چارەسەرەکان لای ئەوە.
پێش هەڵبژاردنەکان مەلاوانە درۆزنەکە کەپری بۆ خانەنیشان دائەناو موبەریدری بۆ دائەنان تا زیاتر لەسەرەدا بوەستن، سێ تەنکەر ئاوو سێ تەنکەر بەنزینی ئەهێناو خۆی دەکرد بە فریادرەسێکی کاتی درۆینەی ئەو خەڵکە بۆ هێنانی کورسی.
ئێستا خێرە ئەم هەمو خانەنشینیە لەسەرەی موچە دەمرن و کابرا درۆزنەکەش بێدەنگە. کە دەڵێین دوای پرۆژەی بچوکو کاتی مەکەون باوەرمان پێناکەن.
کەلەمەدا بەشێک لە دەنگدەرەکان تۆمەتبارن بەبێ بیرکردنەوەو هەڵسەنگاندنی ورد وە بۆ دەستکەوتی کاتی هەم شوێنی کۆمەڵێ بەرپرسی گەندەڵ دەکەون یان هیوا هەڵئەچن بە ئۆپزسێپنی ساختە. بە گوتارە درۆینەکانی باوەردەکەن.
نۆ کورسیتان پێیدا بزانن چۆن سەرکزتر بوە بزانن چۆن دەوڵەمەتربوە وە کەناڵەکەی بەروی شایەرەکانی دەسەڵاتدا کردۆتەوەو کردونی بە میوانی هەمیشەی و دەنگە ئازایەکانیشی خستۆتە بلاک لیستەوە
مەلەوانە درۆزنەکە بە نۆ کورسیەکەی خۆی دەولەمەنترکردو ژیانی خەڵکیش نەک هەرنەگۆڕا خراپتربو
من هیچ فکرو شتێکی تازەی خاوەنی نەوەی نوێ لە یەکێتی و پارتی زیاتر نابینم.
بێهیوا بون باشترە لە هیوای ساختە، چونکە هیوای ساختەی ئۆپزسێۆن تەمەنی دەسەلات درێژدەکاتەوە.
مرۆڤی درۆزن کۆتاییەکی تراژیدیە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق